کۆمیتەى شەهیدانی پەکەکە ناسنامەى گەریلایەکی شەهیدی باشووری کوردستانی بڵاوکردەوە

کۆمیتەى پشتیوانی لە بنەماڵەى شەهیدانی پەکەکە رایگەیاند، گەریلای هەپەگە هێژا ناسف فایەق عەلی حوسێن (میلیتان جودی) لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا شەهید بووە.

کۆمیتەى پشتیوانی لە بنەماڵەى شەهیدانی پەکەکە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، گەریلای پەکەکە میلیتان جودی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا لە هێرشێکی ئاسمانیی دەوڵەتی تورک دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بووە. کۆمیتەکە سەرنجی خستە سەر رۆڵی نۆکەران لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دا و وتی، "راستیی پەکەکە راستیی شەەهیدان و شەهیدانی پەکەکە راستەقینەن. بە دڵنیاییەوە حیزبێک، کە لەسەر ئەو راستییە دامەزرابێت لە رووی مێژووی و کۆمەڵایەتییەوە سەردەکەوێت. لە ناو پەکەکەدا خاوەنداریکردن لە شەهیدان و یادکردنەوەیان، تەواوکردنی ئەو خەونەى لە دوای خۆیان بەجێیان هێشتووە، بۆ ماناداین بە جیهانی مەعنەوی بۆ شەهیدان  دەبێتە یەکەم هەنگاو.  

ئێمە هاوڕێ میلیتان، کادێری میلیتانی پێشەنگی هێژای حیزبەکەمان و نوێنەرێکی نمونەیی بە بەها مێژووییە کۆمیناڵ و هەرەوەزییەکانەوە دەژیا و یەکێک لە جوانترین نمونەکانی کۆمەڵگەى خۆڕاگر و بەرخودێری باشووری کوردستانە، کە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا لە هێرشی ئاسمانی دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو. لە کەسایەتیی بنەماڵەى هەڤاڵ میلیتان دا سەرەخۆشی لە گەلی باشووری کوردستان، حیزبەکەمان، هاوڕێیانمان و هەموو گەلەکەمان دەکەین و بەڵێن و پەیمان دووبارە دەکەینەوە، کە بە هەموو شێوەیەک  خاوەنداری لە تێکۆشانەکەى دەکەین و درێژە بە رێگاکەی دەدەین.

هاوڕێ میلیتان جودی لە هەڵەبجەى باشووری کوردستان لە دایکبوو. ئاگادار و هۆشیار بوو لە پێگەى هەڵەبجە لە مێژووی کوردستاندا، ماناکەی، گرنگیی هەبوو و بە بیرەوەری قوڵی مێژووی کۆمەڵگەکەى بەشداری ژیان دەبوو. لە منداڵییەوە گوێی لە ئازادبوونی کوردستان، لە کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە، لە چیرۆکەکانی کۆمەڵکوژیی ئەنفال بوو بوو. هاوڕێی میلیتان تەنها بە گوێگرتن و بیستنی ئەو کارەستانەوە نەوەستا، بەڵکو بووە خاوەنی بیر و بڕوا و بە پێداگری و بڕیارەوە وەڵامی رووداوە مێژووییەکان بداتەوە".

هەموو کات لە ناو تێکۆشانی ئایدۆلۆژیدا بوو

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، میلیتان جودی ساڵی ٢٠٠٩ پەکەکە ناسی و پێی ئاشنا بوو و چەند ساڵێکی دوور ودرێژ لە لە ناو کۆمەڵگەدا تێکۆشا و دواتر لە ٢٠١٥ بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو و ئەوەش راگەیاندراوە، "لە دژی خیانەت و نۆکەری راپەڕی و داهاتووی کوردایەتیی ئازادی لە ناو پەکەکەدا بینی. هاوڕێ میلیتان لە سەر ئەو بابەتە وەک ناوەکەى خۆی رەق و تۆکمە بوو و خاوەنی هەڵوێستێکی روون بوو. بە بیرەوەری و بڕوایەکی گەورە لە هەموو شوێنێکدا هێڵی پەکەکەى دەپاراست. بە کەسایەتییە بەرەنگارەکەى هەموو کات لە تێکۆشانی ئایدۆلۆژیدا بوو.

بەو بیرەوە، کە شۆڕشی پەکەکە شۆڕشی هۆشمەندییە، بە هەوڵێکی گەورە کاری بۆ ئافراندنی پارادیگمای رێبەر ئاپۆ بئافرێنێت و بیچەسپێنێت. لە خەباتی پڕوپاگەندە و رەوانبێژیی حیزبدا بەشدار بوو و بە رەنجدانەکانی ئەو خەباتە سەرکەوتوو بوو و دەستکەوت و گەشەدانی گەورەی خوڵقاند و لە دوای خۆی بەجێهیهێشت. هاوڕێ میلیتان گەریلایەکی بەهێزی پەکەکە بوو، کە بە باوەڕبوونی بە شۆڕش و بیرەوەری و هۆشمەندی و پێداگری و بە هەڵوێستەکانی ئەوەی سەلماند. لەسەر رێگای شەهیدە گەورەکانی وەک هاوڕێ هەڵمەت، خۆی بەهێزکرد و بە پێداگرییەکی زۆر گەورەوە پێشەنگایەتی بۆ ئازادی دەکرد.  

لە هەموو گۆڕەپانەکانی باشووری کوردستاندا ماوەتەوە، لە هەر شوێنێکدا بوو بێت، جا شوێنکە گەورە بوو بێت یان بچووک، بە رەنج و گیانی شۆڕش هەموو ئەرک و بەرپرسیارییەکانی بە تامەزرۆییەوە بە جێدەهێنا. لەو ساڵەوە کە بەشدار بوو و لە ئەکادیمیای عەلی چیچەک بە جۆش و خرۆشێکی گەورە بەشداری لە پەروەردەدا کرد و رەنجێکی زۆری بۆ دا و بووە خاوەنی دەستپێکردنێکی پڕ لە ئیدعا و بانگەشە. ساڵی ٢٠١٧ لە ئەکادیمیای غوربەتلی ئەرسۆز بۆ چاپەمەنی پەروەردەی بینی و بەو بڕوایەی، کە دروستیکرد، بەشداری ناو خەباتی پڕوپاگەندە بوو، لە هەموو ساتەکانی خەبات دا هەقی بەو پەروەردەیە داوە.

'بە ژیانی خۆی بووە هەڵوێستێکی نموونەیی'

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوەکرا ، "ئەو هێرشەی کە هاوڕێ ملیتان لە ٢٠١٩دا تێیدا شەهید بوو، لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکیاوە ئەنجامدراوە. بەڵام ئەگەردەوڵەتی تورک  و نۆکەرانی دەورووبەری و خائینانی ناو ڕیکخستن و لە ناو کوردان سیخوڕی نەبوایە ئەوا نەیان دەتوانی ئاوەها هێرش بهێنن." و لە بەردەوامیدا، لە مێژوویی کوردستاندا هێڵی خیانەت و نۆکەرایەتی، هەڵوێستی ئەو، لە دەمێکی نزیکی سەرفەرازبووندا چۆن خۆی نیشان دەدات ڕوون دەبێتەوە.

لە سەردەمێکی ئاوەهادا کە پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ بووەتە خاوەن ڕۆڵێکی جیهانی، ڕێبازی پەکەکە کلتورێکی گەورەی بەرخۆدانی ئافڕاندووە، بووەتە خاوەن خوێندنەوەیەکی جیهانی، خیانەت و نۆکەری کە هێناویانەتە ناو گەلەکەمان، لەلایەک گەلی ئێمە ژەهراوی دەکات، لە لایەکی ترەوە دەبێت هۆی گیان لە دەستدانی ڕۆڵە هێژاکانی گەلەکەمان. لە دژی خیانەتێک کە نۆکەرانی دەورووبەر وخائینەکان لە گەلەکەمانی دەکەن، هەڵوێستی هەرە درووست لە دژی سیخوڕیی، لە کەسایەتی هەڤاڵ ملیتاندا خۆی دەردەخات. هەڤال ملیتان بە ژیان، هەڵوێست و بەشدار بوونی خۆی، بەڕەنگی فکری خۆی، بیرکردنەوەی کاری خۆی نیشانداوە. بۆیە یەکیک لە شەڕڤانانی ڕێبەر ئاپۆ کە توانیویە حەق لە خۆی دەرکەوێت، بووە یەکێک لە ملیتانەکانی پەکەکە. شەهید بوونی هەڤاڵ ملیتان لە هێڵی تێکۆشانی ئێمەوە خەسارێکی گەورەیە، بە واتا کردنی شەهیدبوونی ئەو ئەوەیە کە مرۆڤ تێکۆشانی سەرفەرازی مسۆگەر بکات.

لە دژی ئەو هێرشانەدا دەبێت گەلی ئێمە زۆرتر هۆشیار بێت، ئاگای لە هێرشەکانی ڕژیمی نژادپەرەست و فاشیست هەبێت، لە دژی ئەو هێرشانەدا لە سەرهەموو کوردایەتی ئازاد ببێتە خاوەن هەڵوێست، دیسان لە ناو گەل رێگە نەدەن کەسانی ئاوەها ژیان بکەن. ئێمە جارێکی دیکە سوێند دەخۆین کە لە دژی ئەوهێرشانە لایەقی شەهیدانی خۆمان بین، تێکۆشان فراوانتر بکەین و تۆڵەیان بستێنین.

لە سەرکەسایەتی هاوڕێ ملیتان ئێمە بە ڕێزەوە هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری وەبیر دێنینەوە، جارێکی ترسوێند بە کوردستانی ئازاد و ڕێبەرایەتی ئازاد دەخۆین.

بەو ئامانجەی کە وڵامێکی ڕاست بدەین بە شەهیدبوونی هەڤاڵ ملیتان، لە سەرەتا بانگ لە گەلی هەڵەبجە، باشووری کوردستان، داوا لە هەموو گەنجان، ژنانی کوردستان دەکەین کە لە دژی فاشیزم و نۆکەرانیان ڕیزەکانی ئازادی بجوڵێنن. خۆتان ئازادبکەن، بەشداری ناو دۆزی کوردستان بن، دەست بە خوڵقاندنی مێژوو بکەن، تۆڵەی ملیتان بکەنەوە، خاینەکان لە کوردستان دەر بەکن.

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیە:

ناو و پاشناو: هێژا عەلی حسێن

ناوزناو: ملیتان جوودی

ناوی دایک: نیگار

ناوی باوک: ناسف عەلی حسێن

مێژووی لە دایک بوون:١٩٩٤

شوێنی لەدایک بوون: هەڵەبجە

ڕێکەوتی شەهید بوون: هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ٢٠١٩

ژ.ت / ک.ش