کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە لەبارەی کرتای پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە
کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە لەبارەی عەبدولحەلیم کرتای کە دوابەدوای ئازادبوونی لە زیندان شەهیدببوو، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە لەبارەی عەبدولحەلیم کرتای کە دوابەدوای ئازادبوونی لە زیندان شەهیدببوو، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
کۆمیتەی زیندنیانی پەکەکە رایگەیاند: "بە خەم و پەژارەی زۆرەوە بیستمان کە بە هۆی سیاسەتی ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورکی فاشیست لە زیندانەکان، هەڤاڵێکمان شەهید بووە. شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزی گەورە هاوڕێمان عەبدولحەلیم کرتای ٣٠ ساڵ لە زیندانەکانی داگیرکەریدا بە ئیرادەیەکی گەورە، پەیوەستبوون و بەرخودانێکی شکۆمەندانە لە دژی فاشیزم خۆڕاگری کرد. شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزی گەورە عەبدولحەلیم کرتای بەهۆی نەخۆشیەوە شەهیدبوو.
لە ماوەی ٣٠ ساڵ زینداندا هەرگیز چۆکی بۆ دوژمن دانەدا. بەردەوام لە پێشی پێشەوەی بەرەی بەرخوداندا بوو. پێشەنگی بەرخودانی شکۆمەندانەبوو و بە گیان و هەڵوێستی خۆی دوژمنی شکستدا. بووە یەک لەو هاوڕێیانەمان کە ئەرک و پێویستییەکانی دڵسۆزی و وەفاداری بە تێکۆشانی خۆی و گەلەکەی خۆی جێبەجێ کرد. لە بەرخودانی شکۆمەندانەی لەو ٣٠ ساڵەی دیلگیراندا نەخۆشییەکانیش زیادیان کرد. هەلومەرجی خراپی زیندان کە گۆڕدراون بۆ ژورەکانی ئەشکەنجە و هێرشی بەردەوامی دوژمن، تووشی ئەو نەخۆشیانەیان کرد و بەهۆی ئەوەی چارەسەری پزیشکی بۆ نەکرا نەخۆشییەکانی دژوارتر بوون. هاوڕێ عەبدولحەلیم یەک لە زیندانیانی نەخۆشبوو کە لە زینداندا دەرفەتی وەرگرتنی چارەسەری پێنەدرا. هاوڕێ عەبدولحەلیم ساڵی ١٩٩٣ لە لایەن دوژمنەوە بە دیلگیرا و دوای ٣٠ ساڵ ئازاد کرا. لە دەرەوە سەرباری ئەوەی بنەماڵە و هەڤڵانی زۆر هەوڵیاندا چیتر چارەسەرکردنی سودبەخش نەبوو و لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٣ شەهیدبوو.
بە شەهیدبوونی هاوڕێمان عەبدولحەلیم کرتای زۆر خەمبار بووین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی ئەو، هەموو گەلەکەمان و هاوڕێیانی دەکەین. بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئێمە خەون و ئامانجەکانی هاوڕێ عەبدولحەلیم بهێنینەدی و تێکۆشانی ئازادی بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.
بەبۆنەی شەهیدبوونی ئەوەوە ئێمە بە هاوڕێین و گەلەکەمن دەڵێین کە ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە لێپێچینەوە حسابپرسینەوە لە کۆمەڵکوژی بکەین. هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار دەرفەتێکی مێژووییە بۆ رووخاندنی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە و نەهێشتنی سیاسەتی قڕکردن. ئەم هەڵبژاردنە گرنگترین دەرفەت و بوارە بۆ حیسابپرسینەوە. رایدەگەیەنین کە دەبێت هەموو گەلەکەمان، هەموو لایەنە دیموکرت-سۆسیالیستەکان بەم هۆشمەندییەوە بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بۆ پارێزگاری لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بە پێداگریی زۆرەوە پەرە بە بەرخودن بدەن".
هـ . ب