کۆن – مەد: لەدژی قڕکردن شەنگال بپارێزین

هاوسەرۆکایەتی کۆن – مەد داوای لە گەلی کورد و دۆستەکانی کرد کە لە هەموو جێگەیەک بەرخۆدان فراوانبکەن و بۆ پاراستنی شەنگال لەدژی رژێمی داگیرکەری تورک، کوردستان بپارێزن.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "

"ئەوانەی رێگە بۆ کۆمەڵکوژی سوپای عێراق، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هێڵی خیانەتی پەدەکە دەکەنەوە و بێدەنگ دەبن، سەرەتا ئەمریلا و ئەڵمانیایە. ئەمریکا کە ئاسمانی عێراق ڤالا هێشتووە، هەر جۆرە رێبازی هێرشی نامرۆڤی دەوڵەتی فاشیستی تورک کە ئەندامی ناتۆیە، قەبوڵ دەکات. ئەوانەی لەسەر بەرژەوەندی ئابۆری پەیمان دەبەستێت، یەکێک لەوان حکومەتی ئەڵمانیایە. تیرۆری تورکیا و داعش بەو پارەیەی کە لە ئەمریکا وەردەگرێت بەڕێوە دەبریت. بێدەنگی لەبەرانبەر هەموو پێشێلکاریەکانی دیکتاتۆری ئەردۆغان لەبەرانبەر سەرلەنوێ دروستبوونی داعشە. ئەمڕۆ هێرشەکانی سوپای عێراق لەبەرانبەر شەنگال بە ئەرێکردن و چاودێری ناتۆ دەکرێت.

بە شەرمەزارکردنی دەوڵەتان کە لەرانبەر هەموو کۆمەڵکوژیەکان بێدەنگن، پێویستە گەلەکەمان لە هەموو کاتێک زیاتر خاک، زمان، کەلتور و بەها نەتەوەییەکان لەبەرانبەر هێرشی قڕکردن و کۆمەڵکوژی سوپای عێراق بەرخۆدانێکی گەورە بەڕێوە دەبەن. بە تەنها بە شێوەیەک دەتوانین کۆمەڵکوژی بوەستێنین و خاوەنداری لە دۆزی کوردستان بکەن و دوارۆژمان بپارێزین.

لەسەر ئەم بناغەیە وەک کۆن – مەد، لەدژی هێرشەکانی سوپاری داگیرکەری عێراق، داوا لە گەلەکەمان و دۆستەکانی دیموکراتی شۆڕشگێرمان دەکەین کە لەدژی سیاسەتی کۆمەڵکوژی عێراق و دەوڵەتی تورک بوەستینەوە و برژێینە سەر شەقامەکان و بە فراوانکردنی تێکۆشان، خاوەنداری لە شەنگال و هەموو کوردستان بکەین."

ف.ق