کۆنفرانسی دەبەپە: تا ئازادبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، بەرخۆدان دەکەین
لە کۆنفرانسی دەبەپە، پەیامی "تا ئازادبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، بەرخۆدان دەکەین" دووپاتکرایەوە.
لە کۆنفرانسی دەبەپە، پەیامی "تا ئازادبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، بەرخۆدان دەکەین" دووپاتکرایەوە.
پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) بەرلەوەی ٦ەمین کۆنگرەی نائاسایی لە ١٢ تەشرینی دووهەم لە ئەنقەرە ئەنجام بدات، لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە ئامەد بە دروشمی "بە جڤاکێکی ڕێکخراو ژیانێکی ئازاد بنیات دەنێین" کۆنفرانسێکی گەورەی ئەنجامدا. لە کۆنفرانسەکەدا پەیامی "تا ئازادبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، بەرخۆدان دەکەین" دووپاتکرایەوە.
هەزاران کەس بەشداری کۆنفرانسەکە بوون، گۆرانی و هەڵپەڕکێ پێشکەشکرا، هەموو گۆرانییەکان بە زمانی کوردی بوون. ئەو پانکارتانەی لە هۆڵەکەدا هەڵواسران بە زمانی کوردی نوسرابوون.
لە تەواوی کۆنفرانسەکەدا درووشمەکان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوە، بەردەوام درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ژن، ژیان، ئازادی" دەگوترانەوە.
لە وتەی بەشداربوواندا باس لە گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد کرا.
دووپاتکرایەوە، دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٨ ی تشرینی دووەم، "ڕێپێوانی ئازادی" دەست پێ دەکرێت.
زۆربەی سیاسەتمەدارەکان جلی کوردیان پۆشیبوو.
ئەو پۆلیسانەی لە خاڵەکانی پشکنین بوون، نەیاندەهێشت هاوڵاتیان بە جلوبەرگی کوردییەوە بچنە هۆڵەکە، ئەوانەی ڕێگەیان لێ گیرا بچنە هۆڵەکە، گۆرانی کوردیان دەچڕی و هەڵپەڕکێیان بەست. هاوڵاتییەک وەک ناڕازەیەتی گوتی: "چۆن جلەکەم دەبێتە هەڕەشەیەکی ئەمنی؟".
لە بەڵگەنامەی هەڵوێستدا، کە لە کۆتایی کۆنفرانسەکە بڵاوکرایەوە، دووپاتکرایەوە، سەفەربەری خۆڕێکخستن دەستی پێ کردووە.