کۆنگرا گەل: ئەو هێزانەی چاوپۆشی لە دەوڵەتی تورک دەکەن بەرپرسیاری کۆمەڵکوژیەکەن!

کۆنگرا گەل، کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لە زاخۆ بە توندی شەرمەزار کرد و وتی، " ئەو هێزانەی چاوپۆشی لە دەوڵەتی تورک دەکەن بەرپرسیاری کۆمەڵکوژیەکەن."

هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل، لەبارەی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لە زاخۆ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە؛

" لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا لەدژی خەڵکی مەدەنی کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون و بۆ پشوو سەردانی گوندی پەرەخی دهۆکیان کردبووە، ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٣ کەسیش بریندار بوون. ئێمە ئەم کۆمەڵکوژیە بە توندی شەرمەزار دەکەین. سەرەخۆشی لە خانەوادەیان دەکەین و هیوای زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.

ئەم هێرشە، تیرۆرێکی پلانبۆداڕێژراوی دەوڵەتە کە دەیەوێت گەل بترسێنێت و لە هەرێمەکە دەریان بکات. بەرپرسیاری ئەم کۆمەڵکوژیە ئەو هێزانەی کە تاوەکو ئێستا چاوپۆشیان لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کردووە و پشتگیری لێدەکەن. پەدەکەی عێراقیش بە هەموو شێوەیەک هاوکاری سەرەکیە. هەروەها عێراقیش بەرپرسیارە لە هێرشەکە کە لە بەرانبەر هێرشەکانی سەر خاکەکەی بێدەنگە.

هەروەها ناتۆ هەموو جۆرە پشتگیریەک لە 'سیاسەتی رەتکردنەوە و لەناوبردنی' دەوڵەتی تورک لەدژی گەلی کورد دەکات و کۆمەڵکوژی لەدژی گەریلاکانی کورد بە چەکی ئەتۆمی تاکتیکی، تەرمۆباریک و کیمیایی کە لەلایەن یاسا نێودەوڵەتیەکانی قەدەغەکراوە، ئەرێ دەکات و دەزگا نێودەوڵەتیەکان کە لە بەرانبەر هێرشەکان بێدەنگن، هاوبەشی کۆمەڵکوژی گوندی پەرەخی زاخۆن.

بەم هێرشەی دواییدا سیاسەتی تیرۆر و کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک بە شێوەیە کە ناکرێت داپۆشرێت و رەتناکرێتەوە، دەرکەوت. هیچ شتێک ئێدی ناشارێتەوە و لەبەرچاوە. هێرشی پلانبۆداڕێژراوی تیرۆریزمی دەوڵەت و تاوانی دژی مرۆڤایەتیە. پێویستە بە تەئکیدی دادگایی و سزا بدرێت. ئەگەر دەوڵەتی تورک سزانەدرێت و لێپێچینەوەی لێنەکرێت، بە واتای ئەوە دێت کە تیرۆری دەوڵەتی تورک لەسەر گەلی کورد زیاتر دەبێت و بەردەوام دەبێت، رێگەخۆشکەر دەبێت کە دەوڵەتی تورک تاوانی دیکەش ئەنجام بدات.

کورد، عەرەب، گەلانی هەرێمەکە، حکومەتی عێراق، سیستمی نێودەوڵەتی؛ بە هەڵوێست و بریارەکانیان لە بەرانبەر تیرۆری دەوڵەتی تورک لە گوندی پەرەخی زاخۆ، دەتوانن ئەزموونێک لە بەرانبەر ئەو تاوانە بەدەست بهێنن. بۆ دوارۆژی گەلان زۆر گرنگە کە یەکگرتنی گەلان و تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی لەم تاقیکردنەوەیە بە سەرکەوتوویی دەربچێت. لەم مانایەدا کە پێویستە لە هەموو گۆڕەپانێک خاوەنداری لە تۆڕەیی رای گشتی لەدژی تیرۆری دەوڵەتی تورک لە عێراق بکەین و هەڵوێست بخوڵقێنرێت.

پێویستە ئێمە لەگەڵ دۆستەکانمان لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەی وڵات لە هەموو گۆڕەپانێک بۆ ئەوەی لە دەزگا نێودەوڵەتیەکاندا بڕیاری پێویستە لەدژی تیرۆری دەوڵەت وەربگیرێت، پێویستە تێبکۆشین. لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە کە هەموو دینامیکەکانی کۆمەڵایەتی لەدژی فاشیزمی دەوڵەت پێکەوە تێکۆشانی هەڵوەشاندنی فاشیزم فراوان بکەن.

لەم قۆناغەدا کە حساب لە هەموو کۆمەڵکوژیەکانی تیرۆری دەوڵەتی تورک دەپرسن و رژێمی فاشیست بەرەو هەڵوەشاندن دەچێت، بە بڕوای ئێمە، ئەوەی کە هەموو هێزەکانی کە پشتگیری لە دیموکراسی ئازادی دەکەن، سەرکەوتن بۆ خۆیان بکەنە ئامانج و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازیین."

ف.ق