کۆنگرەی گەل: پاراستنی ڕۆژئاوا ئەرکی سەرەکیمانە

کۆنگرەی گەل هاتنی ساڵی نوێی لە گەلان پیرۆز کرد، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی بۆ بەرفراوانکردنی تێکۆشان کرد و رایگەیاند، "پاراستنی ڕۆژئاوا ئەرکی سەرەکی گەل و دۆستانمانە کە لە هەموو جێگەیەکی جیهاندا لە ساڵی ٢٠٢٥دا ئەمە ئەنجام بدات."

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرە گەل بە بۆنەی ساڵی نوێوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوە و تێیدا رایگەیاندووە: "پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە ڕێبەر ئاپۆ، هەڤاڵانمان لە چیا، لە زیندان و لە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان، لە گەلەکەمان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات و دۆستانمان دەکەین. لە ساڵی نوێی تێکۆشاندا هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین."

بەردەوامی ڕاگەیانداوەکە بەم شێوەیە:

"لە مانگی تشرینی یەکەمەدا دوای ٤٤ مانگ ئەو سڵاو و زانیارییەی لە ڕێبەر ئاپۆوە وەرمانگرت، بووە پەیام و سڵاوی هەرە بەنرخی ساڵی ٢٠٢٤ کە تێکۆشانی ئازادی، گەل و دۆستانمان وەریگرت.

ئاستی سەرکەوتووی و ئیرادەی چالاکییە فیدایەکەیی ٢٣ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە کە لە لایەن هاوڕێیانی فیداییمان ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین-ەوە لە دژی ناوەندی توساش ئەنجام درا، لە هەموو ڕوویەکەوە ڕژێمی فاشیستی هەژاند. لە کەسێتی هاوڕێیانمان ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین-دا کە فیدایی ڕێبەر ئاپۆ بوون، هەموو شەهیدانی ساڵی ٢٠٢٤مان بە ڕێز و پێزانیینەوە یاد دەکەینەوە و بەڵێنی شایستەبوونیان دووپاتەکەینەوە.

'ڕووداوی گرنگ ڕوودەدەن، دەستەکەوتەکان بەدەستهێندراون'

ساڵی ٢٠٢٤ بە گشتی لە ڕووی تێکۆشانی ئازادی و گەلەکەمانەوە بووە ساڵێک لە پێشکەوتنی گرنگ و ساڵی دەستکەوتەکان. گەریلا لە گۆڕەپانەکانی خۆییدا بە سەرکەوتنی زۆر گەورە ساڵی ٢٠٢٤ی دەستپێکرد و هەموو ساڵەکە بەردەوام بوو. بیرکردنەوە و ئامانجی دەوڵەت تێکشکێندرا بەوەی بە تەکنیک دەرنجام وەربگرێت.

شەڕێک کە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی گەلی کورد بەڕێوەیی بردبووە هۆکاری قەیرانی سەختی ئابووریی و هەڵوەشاندنەوەیی گەورە لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتییدا. لە دەرنجامی ئەمانەدا دوای ٢٢ ساڵ دەسەڵاتداری ئاکەپە لە هەڵبژردنەکانی ئەمساڵدا بووە پارتی دووەم. بۆیە ساڵی ٢٠٢٤ لە هەموو ڕوویەوەکەوە بووە ساڵێکی سەخت بۆ حکومەتەکەی ئاکەپە و مەهەپە.

هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' کە بە پێشەنگایەتی دۆستانمان بەڕێوەبردرا لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە ئاستی نێونەتەوەییدا ڕۆژەڤی ئافراند و پێشکەوتنێکی گرنگی لەگەڵ خۆییدا هێنا. وەک دەرنجامی ئەم هەڵمەتە، کۆمیتەیی وەزیرانی ئەنجومەنی کۆنسەی ئەورووپا بابەتی 'مافی هیوا'ی پەیوەست بە ڕێبەر ئاپۆوە خستە ڕۆژەڤی خۆیەوە و ساڵێک کاتی دا بە تورکیا بۆ ئەوەی ئەوەی پێویست بێت بیکات.

دەوڵەتی تورک کە خواستێتی تێکۆشانی ئازادی کوردستان لەناوبەرێت، پلانڕێژییەکانی ٢٠١٤-٢٠٢٤ هەموو تێکچوو. حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە کە پلانە لەناوبردنەکانی سەرنەکەووت، پلانێکی نوێی داڕشت بە چەقبەستووی سیاسی خۆی کە لەهەڵبژاردنەکاندا دەرکەوت. بۆ بێکاریگەرکردنی ئۆپۆزسیۆن و دەستخستنی ڕۆژەڤ پێویستی بە هەنگاوێکی خێرا بوو. سڵاوەکەی باخچەلی لە دەم پارتی و پەیمانەکانی پەیوەست بە ڕێبەر ئاپۆ لە چوارچێوەی ئەم پلانەدا ئەنجامدرا. ئامانجی ئەم پلانە کە هیچ نیازێکی چارەسەری تێدا نیە، بۆئەوەیە لە گۆڕەپانی ناوخۆییدا ڕۆژەڤ کۆنترۆڵ بکات، ڕای گشتی کورد بخاتە ناو چاوەڕوانییەوە و لاوازی بکات، لە دەرەوەش لە پڕۆسەی هەڵوەشاندنەوەی ڕژێمی ئەسەددا بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا بوو. بەڵام بەم پلانە نە لە ناوخۆ نە لە ڕۆژئاوایش نەیتوانی ئەو ئامانجەیی دەیویست بەدەست بهێنیت.

ڕووداوەکانی سووریا

ڕووداوی هەرە گرنگ کە مۆری خۆی لە ساڵی ٢٠٢٤دا شەڕی نێوان ئیسرائیل-حەماس-ئێران و سووریا بوو کە کاریگەری لەسەر تەواوی هەرێمەکە دانا.، لە ئەنجامی هێرشە قورسەکانی ئیسرائیلدا ئێران و حیزبوڵا ناچاربوون هێزەکانیان لە سووریا بکشێننەوە و بە کشانەوەیی ڕووسیاش لە ماوەیەکی کورتدا ڕژێمی ئەسەد ڕووخا. لەبەرئەوەی هێزەکانی ئەسەد هەرگیز شەڕیان نەکردبوو، بۆیە بەشێوەیەکی ڕادەستکردن حکومەتی ڕادەست کرد، ئەمەش نیشانی دا هەڵهاتنی ئەسەد لە سووریا لە چوارچێوەیی ڕیککەوتنی نێوان زلهێزەکاندا بوو.

هێشتا ڕوون نیە کە سیستەمی سووریا چۆن دەبێت، کۆمەڵگەی سووریا لە چەندین ناسنامەی جیاواز پێکدێت بە چ شێوەیەک پێکەوە بژین. لێ بەڵێ سیستەمی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی فرەچەشنی پشت دەبەستێتە ئازادی ژن کە شۆڕشی ڕۆژئاوایی ئافراند، ڕێ نیشاندەرە بۆ گەل و فرە باوەڕداری سووریا. چارەسەرییەک لە سووریا لەسەر بناغەی نەتەوەی دیموکراتیکی پشتبەستووە بە یەکێتی دیموکراتیکی گەل و باوەڕەکان، وە بە هەمان شێوە بۆ چارەسەری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە نموونە.

بێگومان بەربەستی هەرە گەورە لە پێش چارەسەرییەکی لەم شێوەیە ڕژێمی دەوڵەتی تورکی فاشیستە. لە ڕێگەی ئیدارەی نوێ لە دیمەشق بۆ ئەوەی بتوانێت دووژمنایەتی کوردان بکات چی لەدەست بێت دەیکات. لێ بەڵێ ئەو ڕاستییەی پێویستە بزانرێت ئەوەیە؛ سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەم بۆ سووریا و هەمیش بۆ تەواوی هەرێمەکە دەستەکەوتێکی گەورەیە کە ڕێگەی دیموکراسی و ئاشتی نیشان دەدات.

'پاراستنی ڕۆژئاوا ئەرکی بنەڕەتی هەموومانە'

بەم هۆکارە لەبەرانبەر هەڕەشە قورسەکانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا، لە لایەن چەندین وڵاتی جیهانی و ڕای گشتییەوە هەڵوێست بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا نیشاندراوە.

شۆڕشی ڕۆژئاوا دەستکەوتی هاوبەشی گەلی کورد و دۆستەکانێتی. شۆڕشی ڕۆژئاوا سیستەمێکی کۆمەڵایەتی دیموکراتیکە کە نیشاندەری هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی دەوڵەت نەتەوەی فاشیستی تاکپەرستە.

بەم هۆکارە لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی لەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا کە لە زیادبووندایە، پاراستنی ڕۆژئاوا لە ساڵی ٢٠٢٥دا ئەرکی بنەڕەتی گەلی کورد و دۆستانمانە لە هەر جێگەیەکی جیهاندا.

لەبەرئەمە بۆ پاراستن و هەمیشەیکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا ئەو تێکۆشانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا بەڕێوەی دەبەین، هاوکات ببێتە سەرکەووتنی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد'.

لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە ساڵی نوێ لە دۆستانمان و گەلمان پیرۆز دەکەین، لەسەر بناغەی ئامانجی سەرکەوتنی ساڵی ٢٠٢٥ی تێکۆشاندا خواستمان سەرکەووتنە و دەڵێیین، ساڵی ٢٠٢٥ بە ئازادی تاجدار ببێت."