کەنەکە هێرشەکەی سەر ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی شەرمەزار کرد

کەنەکە هەڵکوتانەسەر ستۆدیۆکانی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی شەرمەزار کرد و رایگەیاند: "جارێکی دیکە پشتیوانی خۆیان بۆ دامودەزگاکانی راگەیاندنی کوردی دەردەبڕن و پیرۆزبایی لە بەرخودانی ئەوان دەکەن".

دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) سەبارەت بە هێرشەکانی سەر ستۆدیۆکانی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە دەقەکەی بەم جۆرەیە:

"بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن و ڕای گشتی

شەوی ڕابردوو دوای نیوەشەو پۆلیسی بەلجیکا هەڵیکوتایە سەر ستۆدیۆکانی ستێرک تیڤی و مێدایا هەبەر تیڤی و دەستی بەسەر کۆمپیوتەر و کەرەستەی تەکنیکیدا گرت و چەندین کەلوپەلیان برد و تاڵانیان کرد. ئەمە یەکەمجار نییە کە هێرشی لەم جۆرە بۆ سەر میدیای کوردی لە بەلجیکا ڕووبدات. پێش ئەمەش لەساڵی ١٩٩٦و هەروەهالەساڵی ٢٠١٠لە تەلەفزیۆن و ڕێکخراوە کوردییەکاندا ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانە ئەنجام دراون. دوای چەند ساڵێک و لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا دەرکەوت کە ئەم هێرشانە لەسەر داوای دەوڵەتی تورکیا و هاوکارەکانی کراون. هۆکار و بیانوو هەرچییەک بێت، ئەم ئۆپەراسیۆنەش هەر درێژەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی پێشووەو و لە ئەنجامی مامەڵە قێزەونەکانی نێوان تورکیا ئەم دەوڵەتانەدا و لەسەر داوای دەوڵەتی تورکیا ئەنجام دراون دەدرێن.

هێرش  بۆ ستۆدیۆکانی تەلەفزیۆن لەمکاتەدا، مامەڵەیەکی ناعەقڵانی و دوژمنکارانەیە، ئەوە دەردەخات کە ئەم ئۆپەراسیۆنە پەیامێک بۆ دەوڵەتی تورکیا و هاوهاوکارەکانی دەنێرێت. لە چەند مانگی ڕابردوودا هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا چەند جارێک بەناوی کاروباری بازرگانیەوە سەردانی بەلجیکای کردووە و گرێبەستی بازرگانی رێکخستووە. هەرچییەک بگوترێت، ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەنجام ە بەرهەمی ئەو سەردانانە و ئەو مامەڵانەیە. لە ئۆپەراسیۆنەکانی رابردوودا چەندین هۆکاریان خستەڕوو و بنەمای یاسایییان بۆ داوای مافەکانیان دروستکرد. بەڵام دوای ساڵانێک دەرکەوت کە ئەم پەلاماردانانە لە ئەنجامی مامەڵە رێککەوتنە و قێزەونەکاندا ئەنجامدراون. ئەو دۆسیانە هەموویان لەو کاتەدا لە دادگاکان سەرکەوتوو نەبوون و تەلەفزیۆن بێتاوان دەرچوون. بێگومان ئەمەشیان یەکێکە لەو ئۆپەراسیۆنانە کە بەبێ ئەنجام دەمێنێتەوە.

ئەم هێرشانە بۆ ئێمە نامۆ نین. ئەم ئۆپەراسیۆنە جیا نییە لە ئۆپەراسیۆنە گشتییەکانی سەر تەڤگەری ئازادی گەلی کوردستان و بەشێکە لێیان. دوێنێ ئەردۆغان لە عێراق بوو و ئۆپەراسیۆنەکانی دژی تەڤگەری ئازادی گەلی کوردستان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراقی تاوتوێ کرد. ئەم هەنگاوانە هەموویان بەیەکەوە گرێدراون.

هەروەک چۆن ئۆپەراسیۆنەکانی تر پووچەڵکرانەوە، ئەم ئۆپەراسیۆنەش بە ڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسی و یاسایی پووچەڵ دەکرێتەوە. دەوڵەتی تورکیا و هاوکارەکانی سەرناکەون و کاروانی ئازادی لەسەر رێگای خۆی بەردەوام دەبێت و دەگاتە ئەنجام.

بەم بۆنەیەوە ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئیدانەی ئەو هێرشە دڕندانە و ناڕەوایە دەکەین و جارێکی دیکە پشتیوانی خۆمان بۆ میدیای کوردی دەردەبڕین و ئاهەنگی بەرخۆدانیان دەگێڕین."

هـ . ب