کەنەکە پیرۆزبایی لە یەکریزی حزبی دیموکرات کرد
هاوسەرۆکایەتی کەنەکە بە بۆنەی یەکگرتنەوەی یەکجاری حزبی دیموکرات، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تا چ رادەیەک کێشەی نەتەوەیی چارەسەر بکرێت، ئەوەندە هیوا و دەرفەتی سەرکەوتن گەورەتر دەبێت.
هاوسەرۆکایەتی کەنەکە بە بۆنەی یەکگرتنەوەی یەکجاری حزبی دیموکرات، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تا چ رادەیەک کێشەی نەتەوەیی چارەسەر بکرێت، ئەوەندە هیوا و دەرفەتی سەرکەوتن گەورەتر دەبێت.
هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەی یەکگرتنی یەکجاری حزبی دیموکرات (هەدەکە – ئێران) کە پارتێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکەی کەنەکە بەم شێوەیەیە:
" بەڕێز مستەفا هجری سکرتێری گشتی هەدەکە – ئێران؛
بە دلخۆشیەکی گەورەوە، هەواڵی یەکگرتنەوە یەکجاری ریزەکانی حزبی دیموکراتمان بیست. لە کاتێکدا کە هەڕەشە و هێرشەکان لە هەموو لایەک لەسەر تەڤگەری ئازادیخوازی کوردستان هەیە، راسترین وڵام بۆ ئەم قۆناغە هەستیارە یەکگرتنی هێزە کوردستانیەکانە.
ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ پێشمەرگەکان، ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەتان، هەموو خەڵکی کوردستان دڵخۆشە کە قۆناغی دیکالۆگ بە سەرکەوتن گەیشتە ئەنجام. بۆ هێزە سیاسیەکانیش، ئەم هەنگاوە پێویستە وەک پشتگیریەکی هاوبەش ببینرێت. لەبەرئەوە هەرچەندە کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکرێن، ئەوەندە هیوا و دەرفەتی سەرکەوتن زیاد دەبێت.
بەڕێزان؛
چەندین ساڵە دوژمنانی نەتەوەی کورد، کێشە ناوخۆییەکانی هێزە کوردستانیەکان بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی یەکێتی و یەکگرتنی نەتەوەیی لە کوردستان دروست نەبێت. دوژمنانمان هیچ کاتێک نایانەوێت هێزەکانمان یەکگرتوو بن و پارتەکانمان دۆست و پشتەوانی یەکدی بن. دووبارە یەکگرتنەوەی حزبی دیموکرات، جارێکی دیکە پیشانی دەدات کە بۆ چارەسەری نایەکریزی و کێشە ناوخۆییەکان، باشترین رێگە دیالۆگە.
بە ناوی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، پیرۆزبایی لەم هەنگاوی گرنگە و پێویستە دەکەین، هیوای سەرکەوتن بۆ تێکۆشان و بەهاکانتان دەخوازین."
ف.ق