هاوسەرۆكایەتی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان لە بارەی شەهیدكردنی رێزان جاوید ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە وتیادا دەڵێت: بە داخەوه لە بۆردومانەكەی ڕۆژی ٦ی ئابی ٢٠٢٢ فرۆكە بێ فرۆكەوانی دەوڵەتی توركیا لە گەرەكی سەناعەی شاری قامشلو چوار كەس شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەیش برینداربوون كە یەكێكیان یوسف مەحمود رەبانی ئەندامی مەجلسی بەرێوەبەری كۆمەڵگای دیموكرات و ئازادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان(كۆدار) بوو، كە بە مەبەستی پێشخستنی كاروخەباتی نەتەوەییدا ڕووی لە رۆژئاوای كوردستان كردووه.
كەنەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: شەهیدبوونی تێكۆشەر یوسف مەحەمەد رەبانی خەسارێكی گەوره بوو بۆ بزووتنەوەی ئازادی گەلی كورد لە هەر چوارپارچەی كوردستان و بە تایبەتی بۆ تێكۆشانی ئازادی گەلەكەمان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان.
كەنەكە باسی لەوەشكردووە: داوا لە سەرجەم گەلی كورد و هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەر چوارپارچەی كوردستان دەكەین لە بەرامبەر لەشكركێشی و داگیركاری دەوڵەتی توركیا كە شەڕی لەناوبردنی گەلی كورد بەرێوه دەبات، وەكو ئەركێكی نەتەوەیی خاوەن هەڵوێست بن.
هـ . ب