کەنەکە: یازدەهەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا پیرۆزبێت
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بەبۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ ی تەمموزی ڕۆژئاوا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەم یادە پیرۆزدەکات.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بەبۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ ی تەمموزی ڕۆژئاوا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەم یادە پیرۆزدەکات.
دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە، بەبۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ تەمموز، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە دەقی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"دەنگی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ١٩ ی تەمموز لە کۆبانێ بەرزبووەوە و شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان گڕی گرت و ڕۆژ دوای ڕۆژ تەشەنەی کرد.
ڕۆژئاوا ماوەیەکی زۆرە ئامادەکاری کردووە بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، لە دێرک و قامیشلۆ و عامودا و سەرێکانی و کۆبانێ و عەفرین و جوگرافیای ڕۆژئاوا کوردستان ئامادەکاری کرا بۆ پشتیوانیکردن لە چارەنووسی خۆیان.
کورد و کوردستانییەکان هێزی خۆیان یەکخست لەم هەلومەرجە و قەیرانی سوریادا، تاوەکو هیچ کەلێنێک بۆ دەسەڵات لە ڕۆژئاوای کوردستان نەمێنێتەوە.
سەرەتا داگیرکەرانی کوردستان ئەم پەرەسەندنەی ڕۆژئاوایان ڕەتکردەوە، بەتایبەت تورکیا، تیرە ژەهراوییەکانی هاویشتە ڕۆژئاوای کوردستان، کۆبانێ بەرخۆدانێکی مێژووی پیشاندا دژی داعش و چەتەکانی شکاند.
لەگەڵ شکستی داعش، دەوڵەتی تورک شکستێکی گەورەی تووشبوو، پاش ئەم شکستە ڕوویکردە عەفرین، لەگەڵ چەتەکانی ژیانی گەلی هەرێمەکەیان کردە دۆزەخ، بەڵام گەل تێکۆشانێکی بێ وێنەی ئەنجامدا دژی ئەم فشار و داگیرکارییە، ڕژێمی دیمەشق بەم لاوازییەی خۆیەوە، هەموو داوا و پێشنیارە دیموکراتیکەکانی ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان پشتگوێ دەخات بۆ بونیادنی دیموکراسی لە تەواوی سوریا، بەم هەڵوێستەش ڕێگە خۆشدەکات لەبەردەم هێرشەکانی داگیرکەری تورک.
لە یادی سەدساڵەی لۆزاندا، دەوڵەتی تورک تا دوا ئاست بەردەوامە لە سیاستە لۆزانییەکانی و خاکی یەکگرتووی ڕۆژئاوای کوردستان پارچە دەکات و دەیەوێت شکست بهێنێت بە گەلی کوردستان و تەواوی هەرێمەکە.
ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، یانزەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان پیرۆزدەکەین لە هەموو گەلی کوردستان و سەرکردە سیاسییەکان و بەڕێوەبەران و ئاسایشی و سەربازان.
کەنەکە بانگەواز لە هەموو کورد و کوردستانیان دەکات بەشێوەیەکی بەهێزتر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان بپارێزن و پشتیوانی زیاتری بکەن".