کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) راگەیەندراوێکی لە بارەی هێرشە موشەکیەکانی سەر هەولێر بڵاوکردووەتەوە و لە بەشێکیدا هاتووە: " دەوڵەتی تورکیا و ئێران ڕۆژانە، لەهێرش و داگیرکاری بەردەوامن، شەوی ڕابووردوو بۆچەندەمین جار، لەلایەن ئێرانەوەبە موشەک هێرش کراوەتە سەر پایتەختی هەرێمی کوردستان و شوێنی مەدەنی بەئامانج گیراوەو بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە".
راشیگەیاندووە: "ئێمە لەکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئیدانەی هەموو جۆرە هێرش و پەلامارێکی سەرگەلەکەمان ودەستکەوتەکانی دەکەین، بەداخەوە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان تەواوکەری پیلانی دەوڵەتانی داگیرکەرن، بەوەی سیاسەتی پەرتکەوزاڵبە وخوڵقاندنی ناکۆکی نێون شارەکانیان پەیڕەوکردووە وئیرادەی خەڵکیان لەبەرانبەر دوژمنانی کورددا لاوازکردووە، کەتەنیا بەوئیرادە ویەکگرتووییە دەتوانیین، ڕووبەڕووی داگیرکەران ببینەوە وپیلانەکانیان شکست پێبهێنرێت".
هەرلەو رووەوە کەنەکە چوار داواکاری خستووەتەڕوو کە بەم جۆرەیە:
"١- لەهەموو شارەکان خەڵک بەهەموو جیاوازی و چین وتوێژەکانەوەناڕەزیی دەرببڕن و دژی هەرهێرش و پەلامارێک بوەستنەوە.
٢- دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لەهیچ ناوچەیەک ڕێگری لەدەربڕینی ناڕەزایی گەل نەکات، کە دژی داگیرکەرانی ئێران و تورکیا بێت، داوا لەڕەوەندی کوردیش دەکەین ناڕەزایی فراوان دەرببڕن و وەک هەمیشە پشتیوانی ناوەوەبن.
٣- داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وهاوپەیمانان دەکەین بێنەدەنگ و سنورێک بۆ ئەم هێرش و پەلامارانە دابنێن.
٤- بەپێی دەستوورئەرکی سەرۆکایەتیەکانی عێراقی فیدڕاڵ و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کورستانە، سەروەری خاک وخەڵک بپارێزن و ڕێگەنەدن، لەژێر هیچ پاساوێکدا پێشێلبکرێت و ناوچەکە بکرێتە مەیدانی شەڕ و یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان و لاوازکردن و لەناوبردنی دەستەکەوتەکانی گەلەکەمان، پێویستە سەرۆکایەتییەکانی عێراق و حکومەتی ئیتیحادی، لەناوخۆ و دەروە ئەرکی دەستووری خۆیان جێبەجێبکەن".
دەقی راگەیەنراوەکە:
ڕاگەیەنراوی كۆنسهی بهڕێوهبهری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، لەبارەی هێرشەکانی سەر شاری هەولێر...
گەلی ئێمەسڵاو...
داگیرکەرانی کوردستان بەهەموو شێوەیەک پیلانی لەناوبردنی دەستکەوتەکانمان و سڕینەوەی بوونی نەتەوەییمان بەڕێوەدەبەن،لەباکوروڕۆژهەڵات سیاسەتی نکۆڵیکردن و توانەوە،لەناو بۆتەی نەتەوەی سەردەستدا پەیڕەوەکەن و لەڕۆژئاواوباشوریش پیلانی لەناوبردنی خۆسەری ڕۆژئاواوقەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکەن.
لەوچوارچیوەیەدا دەوڵەتی تورکیاوئێران ڕۆژانە، لەهێرش و داگیرکاری بەردەوامن، شەوی ڕابووردوو بۆچەندەمین جار،لەلایەن ئێرانەوەبەموشەک هێرش کراوەتە سەر پایتەختی هەرێمی کوردستان و شوێنی مەدەنی بەئامانج گیراوەو بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
ئێمە لەکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئیدانەی هەموو جۆرە هێرش و پەلامارێکی سەرگەلەکەمان ودەستکەوتەکانی دەکەین، بەداخەوە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان تەواوکەری پیلانی دەوڵەتانی داگیرکەرن، بەوەی سیاسەتی پەرتکەوزاڵبە وخوڵقاندنی ناکۆکی نێون شارەکانیان پەیڕەوکردووە وئیرادەی خەڵکیان لەبەرانبەر دوژمنانی کورددا لاوازکردووە، کەتەنیا بەوئیرادە ویەکگرتووییە دەتوانیین، ڕووبەڕووی داگیرکەران ببینەوە وپیلانەکانیان شکست پێبهێنرێت، بۆیە ئێمە داوادەکەین:
١- لەهەموو شارەکان خەڵک بەهەموو جیاوازی و چین وتوێژەکانەوەناڕەزیی دەرببڕن و دژی هەرهێرش و پەلامارێک بوەستنەوە.
٢- دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لەهیچ ناوچەیەک ڕێگری لەدەربڕینی ناڕەزایی گەل نەکات،کەدژی داگیرکەرانی ئێران و تورکیا بێت،داوالەڕەوەندی کوردیش دەکەین ناڕەزایی فراوان دەرببڕن و وەک هەمیشە پشتیوانی ناوەوەبن.
٣- داوالەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی وهاوپەیمانان دەکەین بێنەدەنگ و سنورێک بۆئەم هێرش و پەلامارانەدابنێن.
٤- بەپێی دەستوورئەرکی سەرۆکایەتیەکانی عێراقی فیدڕاڵ و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کورستانە،سەروەری خاک وخەڵک بپارێزن و ڕێگەنەدن،لەژێر هیچ پاساوێکدا پێشێلبکرێت و ناوچەکە بکرێتە مەیدانی شەڕویەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان ولاوازکردن و لەناوبردنی دەستەکەوتەکانی گەلەکەمان،پێویستە سەرۆکایەتییەکانی عێراق و حکومەتی ئیتیحادی،لەناوخۆودەروە ئەرکی دەستووری خۆیان جێبەجێبکەن.
پارت و لایەنە دەسەڵاتداردوئۆپۆزسێۆنەکانی کوردستان دەبێت ئەوڕاستییەباش بزانن هیچیان بەپشتیوانی دەوڵەتانی دراوسێ ناتوانن بمێنەوە،بۆیە دەبێت یەک و یەکگرووتووبن ولەناوخۆدا کێشەکانی خەڵک چارەسەربکەن و بنەماکانی دیموکراسی و حوکمی ڕەشیدپەیڕەوبکەن، هاوکات،لەسەر ستراتیژێکی نیشتمانی نەتەوەیی ڕێکبکەون،ئەگەر وانەکەن دەبنە هۆکاری لەناوچوونی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و پیلانی دوژمنان تەواودەکەن.
ئێمە لەکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەهەموو کارێکی نیشتمانی و نەتەوەییدا، وەک هەمیشەهاوکاروپشتیوان دەبین.
ڕۆحی قوربانییەکان شادبێت.
هیوای چاکبوونەوە بۆبریندارەکان دەخوازین.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان كۆنسهی بهڕێوهبهری".
هـ . ب