کەرکوک؛ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا بەڕێوەدەچێت
ئەمرۆ دووشەممە، لەدوای ١٨ ساڵ بۆ یەکەم جار دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەدەچێت.
ئەمرۆ دووشەممە، لەدوای ١٨ ساڵ بۆ یەکەم جار دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەدەچێت.
کاتژمێر ٧:٠٠ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، دەنگدانی گشتی پرۆسەی هەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک و تەواوی عێراق دەستی پێکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئۆفیسی کەرکوکی کۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە شاری کەرکوک یەک ملێۆن ١٥٣٠٠ کەس مافی دەنگدانی هەیە بەڵام ٨٦٨ هەزار و ٩٠١ کەس خاوەنی کارتی بایۆمەترییە و دەتوانێت دەنگ بدات، هەروەها بەگوێرەی دواین ئاماری کۆمسێۆن زیاتر لە ٧٧٪ی هاوڵاتیانی کەرکوک کارتەکانی دەنگدانیان وەرگرتۆتەوە و ئەمرۆ بەشداری پرۆسەکە دەکەن.
جێگای باسە، لە سەرتاسەری عێراق ١٥ ملیۆن و ١٠٨ هەزار و ١٣٥ کەس مافی دەنگدانیان هەیە و دەتوانن لە ٧١١٦ بنکەی دەنگدان و ٣٥ هەزار و ٥٥٣ وێستگە دەنگ بدەن.
هـ . ب