لە دوای ٤٥ ڕۆژ لە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دوێنی کاتژمێر ٦ سەر لەبەیانی بانگەشەی هەڵبژاردن بە شێوەێکی فەرمی لە لایەن کۆمسێۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگیرا و ئەمرۆش کاتژمێر ٧ سەرلەبەیانی دەنگدانی تایبەتی دەستی پێکرد.
لە دەنگدانی تایبەتی ئەمرۆدا هێزە ئەمنیەکانی پۆلیس، سوپا، بەرگری شارستانی، حەشدی شەعبی و سەرجەم کەرتەکانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری بەشدارن، مافی دەنگدانی تیابەتیان هەیە.
بەپێ زانیاریەکانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە شاری کەرکوک ٥٧ هەزار دەنگدەری تایبەت هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمرۆ لە کەرکوک ٢٦ بنکەو ١٣٥ ویستگە دەنگ دان بەڕووی دەنگەدرانی تایبەت کرایەوە.
ئەوەی جێی ئاماژەیە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە دوای ١٨ ساڵ بۆ جاری یەکەمە لە شاری کەرکوک بەرێوە دەچێت، چونکە پێشتر بە بیانوونی ڕەوشی تایبەتی ناوچە کوردستانیەکانی جێ ناکۆک لە نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم بە تایبتەیش کەرکوک لە هەڵبژاردن بێ بەش کراوە.
دوای ڕووداوەکانی ڕیفراندۆم و ١٦ ئۆکتۆبەر، پارێزگارێکی بەوەکالەتی عەرەب بەسەر شارەکەدا سەپێنرا بۆیە قەوارە و لایەنە سیاسیەکانی کورد بە گڕووتینەوە کار بۆ ئەوە دەکەن کە زۆرترین خەڵک ببەنە سەر سەندوقەکانی دەنگادان و زۆرترین ڕیژەی دەنگ بە دەست بێنن.
بە گوێرەی زانیاریەکانی ئۆفیسی کەرکوکی کۆمسێۆنی بەڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق: لە شاری کەرکوک یەک ملێۆن ١٥٣٠٠ کەس مافی دەنگدانی هەیە، بە گوێرەی دواین ئاماری کۆمسێۆن تا دوێنی ٨١٣٠٠٠ کارتی بایۆمەتری ئامادەکراوە بۆ هاوڵاتیان، لەو ڕێژەیەش لە ٪ ٧٥ هاوڵاتینای کەرکوک کارتەکەنیان وەرگرتۆتەوە.
بڕیارە رۆژی ١٨ی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگە لە پارێزگاکانی هەرێم) بەڕێوەبچێت.
هـ . ب