کەرکوک، گەنجانی ووڵاتپارێز پشتگیری-یان لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کرد

ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی پیشاندا لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەری تورکیا.

ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەکیی کەرکوک - سلێمانی لە گەڕەکی دەروازە لە شاری کەرکوک، ئەندامانی ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان لە گردبوونەوەیەکدا بە بەرزکردنەوەی دروشمی " بژی بەرخۆدانی (زاب، ئاڤاشین و مەتینا)" پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی دووپاتکردەوە.

هەروەها لە گردبوونەوەکەی ئەندامانی کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان لە کەرکوک، دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی بەرخۆدانی هەپەگە و یەژاستار، نا بۆ داگیرکردنی خاکی کورستان و بمرێ خیانەت" ووترانەوە.

ژ.ت