کەرکوک، لەژێر ناونیشانی (ناتەبایی و ناپاکی لە مێژووی کورددا) کۆڕێک بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک، لەژێر ناونیشانی (چەند نمونەیەکی ناتەبایی و ناپاکی لە مێژووی کورددا) کۆڕێک بۆ دکتۆر برایم محێدین ڕێکخرا.
لە شاری کەرکوک، لەژێر ناونیشانی (چەند نمونەیەکی ناتەبایی و ناپاکی لە مێژووی کورددا) کۆڕێک بۆ دکتۆر برایم محێدین ڕێکخرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشهممه ٢٤ی ئایار، لە کتێبخانەی کارێز لەگەرەکی بارودخانەی شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، بهئامادهبوونی ژمارەیەک کەسایەتی لە نووسەر، رۆژنامەوان، چالاکوان و کەسایەتی رۆشنبیری شاری کەرکوک، لەژێر ناونیشانی (ناتەبایی و ناپاکی لە مێژووی کورددا) سیمینارێک بەڕێوەچوو، کۆڕەکە لەلایەن کتێبخانەی کارێز بۆ دکتۆر برایم محێدین ڕێکخرا،
مامۆستا برایم محێدین كه به (د. برایم) ناسراوه، نووسەر و ئەندامی یەکێتی نووسەرانی جینۆساید، له چهندین وڵاتی بیانیدا بهشداریی له كۆنفرانسی تایبەت بە دۆزی کورد كردووه، هەروەها (١٠) كتێبی له بواری فۆلكلۆر و مێژووی كورد بڵاوكردۆتهوه، سهرنووسهری گۆڤاری (سهنگاو) بووه و به زمانی ئینگلیزی وتاری له بارهی جینۆساید بڵاوكردۆتهوه و هەروەها بە چوار زمان دهخوێنێتهوه.
د. برایم له کۆڕەکەدا، چهند لاپهڕهیهكی مێژووی كوردی ههڵدایەوە، خوێندنهوهی بۆ چهند جومگهیهكی ههستياری ئهو مێژووهی کوردی کرد، كه تێیدا تیشکی خستەسەر ناتەبایی نێو ماڵی كورد کە زیانی زۆری بهم نهتهوهیه گهیاندووه و له ههوڵ و خهباتی بۆ بهدهست هێنانی ڕزگاری و سهربهخۆیی.
ناوبراو لە کۆڕەکەدا باسی ناکۆکی و ململانیەی میرنشینە کوردییەکانی کرد و هەروەها تیشکی خستەسەر هۆکاری ڕووخانی زۆربەی میرنشینە کوردییەکان لەکاتی شەڕکردن لەگەڵ یەکتر یان هاوکاری کردنی دەوڵەتەکانی عوسمانی و سەفەوی لە لەناوبردنی میرنشینەکانی دیکە، هەروەها باسی هەڵوێستی وینستۆن چەرچڵ کرد لە بەرامبەر کورد و تیشکی خستەسەر کۆنگرەی قاهیرە و باسی هەوڵەکانی کەماڵ ئەتاتورک کرد کە چۆن هەوڵەکانی بەریتانیای بۆ دروستکردنی کیانێکی کوردی لەناوبرد بە هاوکاری کەسانێک کە ناپاکیان لە نەتەوەکەیان نەتەوەی کورد کرد لەبەرژەوەندی تورکیادا.
دکتۆر برایم ئاماژەی بە شەڕە ناوخۆیەکانی باشوری کوردستان کرد و ئاشکرای کرد کە تەواوی هێزە جیهانیەکان بەهۆی ناکۆکی و ناتەبایی لایەنە کوردییەکان نەیانتوانیوە هاوکاری کورد بن تا بگەن بە مافە ڕەواکانیان، چونکە ووڵاتانی زلهێز هەمێشە کوردیان بە ناتەبا و خاوەن عەقڵیەتی خێڵەکی بینیوە و ئامادەنەبوونە بەرپرسیارێتیەکی مێژووی هەڵبگرن لە ئەنجامی هاوکاری کردنی کوردان لە دروستکردنی کیانێکی سەربەخۆی تایبەت بە کوردان.
هـ . ب