کەرکووک، بە چالاکی ڕێپێوان پلانگێری ١٥ی شوبات ئیدانەکرا
لە شاری کەرکووک بە دروشمی (کات کاتی ئازادییە) ڕێپێوانێک لەلایەن رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان ڕێکخرا لە دژی دەستگیرکردنی ڕێبەرئۆجەلان.
لە شاری کەرکووک بە دروشمی (کات کاتی ئازادییە) ڕێپێوانێک لەلایەن رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان ڕێکخرا لە دژی دەستگیرکردنی ڕێبەرئۆجەلان.
ئیوارەی ئەمرۆ دووشەممە کاتژمێر ٢:٣٠ی دوای نیوەرۆی ئەمرۆ ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان لە فلکەی گەرەکی سەرچناری شاری کەرکوک، چالاکییەکی ڕێپێوان ئەنجامدرا بۆ شەرمەزار کردنی پلانگێری ١٥ی شوبات.
رێپێوانەکە لە فلکەی سەرچناری شاری کەرکوکەوە تا ناو بازاڕی گەرەکی سەرچنار ئەنجامدرا بەردوشمەکانی (فاشست ئەردۆگان،بژی بەرخۆدانی ئیمڕاڵی و کات کاتی ئازادییە).
پاش ڕێپیوانەکە ئامادبووان گردووبنەوە و بەیاننامەیەکیان خوێندەوە بۆ شەرمەزارکردنی پلانگێری ١٥ی شوبات.
لە چالاکییەکەدا لەتیف فاتح فەرەج بەناوی کۆمیتەی ئازادی ئۆجەلانەوە بەیاننامەیەکی خوێندەوە و ووتی: "ماوەی ٢٢ ساڵ پێش ئیستا بە پلانگێریەکی نێودەوڵەتی ووڵاتانی زلهێز و هەژموون خاواز ڕێبەر ئۆجەلانیان دەستگیرکرد لە گەلە کۆمەکەیەکی نێودەوڵەتیدا بە ئامانجی لەنابردنی ئیرادەی ئازادی گەلی کورد ، پاش ٢٢ ساڵ لە دەستگیرکردنی ڕێبور ئۆجەلان گەلی کورد بە ئایدلۆژیای ڕێبەر ئۆجەلان تێکوشانی گەیاندووەتە لوتکە، بۆیە گرنگە لەدوای چەندین ساڵ لە گۆشەگیری سەر ئۆجەلان تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجەلان بگەینین بە بەرزترین ئاستی تێکۆشان."
پاش ووتەی لەتیف فاتح فەرەج، مامۆستا دلڤان ئەکرەم بەرپرسی کەرکوکی لەسەر ناوی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (ڕەژاک)، بەیاننامەی ڕەژاکی خوێندەوە و ووتی: بەیەكڕیزی ژنان لەدژی گەلەكۆمەی نێودەوڵەتی و كۆمەڵكوژی ژنان تێدەكۆشی و
لە ٢٢هەمین ساڵوەگەڕی ئەنجامدانی گەلەكۆمەی نێودەوڵەتیدا تەواوی هێزی بەشدار لە گەلەكۆمەكەدا رسوا و شەرمەزاردەكەین، سڵاو ئاڕاستەی بەرخۆدانی و چالاكی مانگرتووان لەدژی گۆشەگیری دەكەین و سەری رێز و نەوازش لەبەردەم ئەو شەهیدانە دادەنەوێنین كە بە دروشمی "كەس ناتوانێت رۆژی ئێمە تاریك بكات" چالاكی گیانبازییان ئەنجامدا،
پیلانگێڕی كارەكتەری ئەو دەوڵەتە خوێن مژ و دیكتاتۆرانەن كە بە هیچ شێوەیەك ئازادی ئازادیخوازان پەسەند ناكەن."
هەروەها لە بەیاننامەکەی ڕەژاک هاتبوو: ''لە مێژووی مرۆڤایەتیدا پیلانگێڕی بە پێوانی یەكەم لە بەرامبەر پێشەوا و رێبەرانی گەل ئەنجامدراوە. بۆجاری یەكەم پیلانگێری لە دژی دایكەخوداوەند كراوە كە بە لێدان لە سەری، كۆمەڵگا كە چاوكانی ئیرادە و هێزو زانابوون و یەكسانییە، رووبەڕووی نەزانی و كۆیلایەتی و نادادی كردەوە، لە كەسایەتی ژندا هێرش كرایە سەر هەموو نرخی كۆمەڵگا، لەو رۆژەوە تا رۆژی ئەمرۆ مێژووی مرۆڤایەتی وەك دووچەم رێچكەی گرتووە، یەكێكیان هێزی سەردەستە لەگەڵ خیانەتكاراندا، بەشەكەی تریان هێزی گەلە و لەناویاندا كەسانی پێشەنگ و رێبەری تێكۆشان دەردەكەون. كۆمەڵگای ئازادیخواز بە دەیان عەشتار و پرۆمەتۆسی بەرهەمهێناوە، رێبەر ئاپۆش وەك منداڵی رەسەنی دایكەخوداوەند لە یەكەم هەنگاوی تێكۆشانیەوە تا رۆژی ئەمرۆ فیداكارانە تێكۆشاوە و نهێنی تەواوی كۆیلەكردنی ژن و چەوسانەوەی مرۆڤایەتی كە لەچەوسانەوەی گەلی كورددا شاراوەیە بەشێوەیەكی زۆر قوڵ لە بواری زانستی و فەلسەفی و مێژوویەوە ئاشكرا كردووە."
لە کۆتایدا بە درشمەکانی(ڕسوابێت نۆكەری و گەلەكۆمەكان، بژی یەكڕیزی و بەرخۆدانی ژنان، بژی رێبەر ئاپۆ، ژن ژیان ئازادی) چالاکییەکە کۆتایی هات.
ک-ش