کوردانی ئێزدی لە روسیا لە دژی گێرەشێوێنیەکانی پەدەکە ناڕەزایەتیان دەربڕی

کوردانی ئێزدی لە شاری چەلیابینسکی روسیا لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی هۆشیاداریاندا و بانگەوازیەکیشیان ئاڕاستەی بنەماڵەی بارزانی کرد.

ئێزدیەکانی شاری چەلیابینسکی روسیا لە دژی هەوڵە گێرەشێوێنیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە چالاکیەکیان ئەنجامدا و لەم چوارچیوەیەشدا راگەیێنراوێکیان بڵاو کردەوە.

سێڤدینێ داڤۆیی سەرۆکی رێکخراوی دیاسپۆرای کوردانی چەلیابینسک ئاماژەی بە هەوڵە گێرەشێوێنیەکانی پەدەکە و هێرشەکانی کرد بۆ سەر هەرێمەکانی گەریلا و رایگەیاند، ئەگەر بە هۆی ئەو گێرەشێوێنیەوە شەڕێکی ناوخۆیی سەرهەڵبدات، ئەوا دەبێتە هۆی ماڵوێرانی گەلی کورد و بە هیچ شێوەیەکی خزمەت بە دۆزی کورد ناکات.

لە راگەیێنراوەکەدا هاوکات بانگەوازیەک ئاڕاستەی خانەوادەی بارزانی و پەدەکە کرا کە دەست لەو پلانە قێزەوەن و هاوکاریەکانیان بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەڵگرن.

ز.ش