کوردێکی دیکە لە بۆکان بە ئەشکەنجەی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەستدا

محەمەد حاجی ڕەسووڵ پوور، كە لە میانی ناڕەزاییەتیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە شاری بۆكان دەستبەسەر كرابوو، دوای ئەوەی بەهۆی ئەشكەنجە رەوانەی نەخۆشخانە كرا، پاش پێنج رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

محەمەد حاجی ڕەسووڵ پوور، كە لە میانی ناڕەزاییەتیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە شاری بۆكان لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە دەستبەسەر كرابوو، دوای ئەوەی بەهۆی ئەشكەنجە و تێكچوونی باری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە كرا، پاش پێنج رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، محەمەد حاجی ڕەسووڵ پوور، كە خەڵكی شاری بۆكانە، ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەكەم لە دووكانەكەیدا، لەلایەن هێزەکانی ئێران دەستبەسەر كرابوو و رۆژی ١٣ی ئەم مانگە لە ئەنجامی ئەشكەنجە و سەختی برینەكانیەوە لە زیندانی ناوەندی شاری بۆكان دوای ئەوەی ئاستی هۆشیاری لەدەستدابوو بۆ نەخۆشخانە گواسترابووە.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو هاوڵاتیە كوردە، كە پێشتر زیندانی سیاسی بووە، لە نەخۆشخانەی قوولی پووری شاری بۆكان گیانی لەدەستداوە.

ف.ق