کوردستانیان لە سویسرە بۆ مەخمور چالاکی ئەنجام دەدەن

دەستەی کوردی دیموکراتی سویسرا و یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا لەدژی هێرشی سەر مەخمور بانگەوازیان لە گەل کرد کە لە شارەکان دەست بە چالاکی بکەن.

کوردستانیان لە سویسرا لەدژی هەوڵدانی گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور لەلایەن سوپای عێراقە، لە زۆر شار دەڕژێنە نێو گۆڕەپانەکان.

جەدەکە – سە و یەژەکە – سە بانگەوازیان لە ئەنجومەنەکانی گەلی کورد و دۆستەکانیان کرد کە بە بەهیزی بەشداری لە چالاکیەکاندا بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " سوپای عێراق دەیەوێت مەخمور گەمارۆ بدات، ئامانجەکە چۆڵکردنی کەمپەکەیە."

هەردوو دەزگا کوردستانیان بەبیریان هێنایەوە کە گەلی مەخمور ٣ رۆژە بەرخۆدان دەکات و بانگەوازی ئەوەی کرد بۆ پشتگیریکردن لە گەلی مەخمور پێویستە گەلی کورد لە گۆڕەپانەکاندا بێت و چالاکی ئەنجام بدات."

ف.ق