كوڕی مامۆستا شه‌ماڵ: هێرشه‌كه له‌لایه‌ن میتی توركه‌وه كراوه
كوڕی مامۆستا شه‌ماڵ كه له ٢٨ی ئاب له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له تیرۆركرا، باسی له‌وه‌كرد كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن میتی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه به هاوكاری سیخوڕه‌كان ئه‌نجامدراوه.
كوڕی مامۆستا شه‌ماڵ كه له ٢٨ی ئاب له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له تیرۆركرا، باسی له‌وه‌كرد كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن میتی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه به هاوكاری سیخوڕه‌كان ئه‌نجامدراوه.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتیی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان (ته‌ڤگه‌ری ئازادی)، له ٢٨ی ئابدا له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداریدا تیرۆر كرا.
پرسه‌ی مامۆستا شه‌ماڵ له كفری داندرا، خه‌ڵك پۆل پۆل سه‌ردانی خێمه‌كه ده‌كه‌ن. كوڕی مامۆستا شه‌ماڵ ره‌نج سوهه‌یل خورشید بۆ رۆژنیوز قسه‌ی كرد و وتی، "دوێنێ كاتژمێر ١٢:٣٠ دوای ئه‌وه‌ی باوكم له ده‌وام ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵ دوو كه‌س كه پێشتر چاودێری باوكمیان كردبوو له به‌رده‌م ماڵی ئێمه ده‌ستڕێژی گولـله‌یان كرد و شه‌هیدیان كرد".
ره‌نج سوهه‌یل ئه‌وه‌شی ده‌ستنیشان كرد كه هێرشی تیرۆریستی له‌لایه‌ن میتی ده‌وڵه‌تی تورك و به هاوكاری سیخوڕه‌كان ئه‌نجامدراوه. له‌باره‌ی ناسنامه‌ی بكوژه‌كانیش ره‌نج وتی، "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵ ده‌دات تاوانباران بگرن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئه‌و تاوانه‌یان كردووه سنووره‌كه‌یان جێهێشتووه. تائێستا كه‌س نه‌گیراوه".
ره‌نج له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی، ئه‌وان وه‌ك بنه‌ماڵه شانازی به باوكیانه‌وه ده‌كه‌ن، كاتێك له ژیاندابوو مایه‌ی دڵخۆشی بوو، به‌ڵام ئێستا سه‌د هێنده شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن.
هـ . ب