کەژەکە: ڕاستترین وەڵام بۆ پاکتاوکاران بەردەوامبوونە لە بەرخۆدانی لەیلاکان!

دەستە بەڕێوەبەریی کەژەکە ڕایگەیاند، بەردەوامبوونی نەریتی بەرخۆدانی لەیلاکان، وەرگرتنی مەشخەڵەکەیان، کە ئەوان بە خۆشەویستییەوە بەرزیان کردبووە و گەیاندنی بە داهاتوو دەبێت ڕاسترین وەڵام لە دژی ڕژێمی پاکتاوکار.

دەستە بەڕێوەبەریی کەژەکە ڕایگەیاند، بەردەوامبوونی نەریتی بەرخۆدانی لەیلاکان، وەرگرتنی مەشخەڵەکەیان، کە ئەوان بە خۆشەویستییەوە بەرزیان کردبووە و گەیاندنی بە داهاتوو دەبێت ڕاسترین وەڵام لە دژی ڕژێمی پاکتاوکار.

ڕاگەیەندراوی دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە:

"لە تێکۆشانماندا بۆ ئازادی، ڕاستیی شەهیدەکانمان بووە بە ڕاستیی سەرکەوتن. قوربانیی گەورە درا و ڕێگا بۆ شۆڕشی ژن و شۆڕشی کوردستان کرایەوە، بۆیە لە جێی خۆیدایەتی بڵێین؛ بە دەستی خۆیان دڕکەکانی سەر ڕێگای شۆڕشیان لابرد.

هەڤال لەیلا سورخوێن ئەندامی دەستەی سەربازیی هەپەگە - یەژاستار، ئەندامی مەجلیسی پاژک و پەکەکە لە مانگی کانوونی دووەمدا لە هەرێمی بەستا لە ئۆپەراسیۆنی هێزە پاکتاوکارەکانی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست دا شەهید بوو، یەکێک لەو کەسانە بوو، کە بە تێکۆشانی ۳۱ ساڵەی خۆی ڕێگای شۆڕشی ڕووناک کردەوە و گیانی بە بەری شۆرشدا کردەوە. هەڤاڵ لەیلا سورخوێن وەک شەڕڤانێک و جەنگاوەرێک لە بۆتان دەستی بە تێکۆشان کرد و لە بۆتان وەک فەرماندەیەکی پێشەنگ چووە ریزی کاروانی نەمرانەوە. وەک ئەویندارێکی بۆتان بۆ هەرکوێیەک بڕۆیشتایە هەر ڕووی لە بۆتان بوو، بۆیە لە ئاخردا هەر گەڕایەوە بۆ بۆتان. ئەو هاوڕێیەتیی لەگەڵ عەزیمە، سورخوێن، نودا، دەلال و ئازێیەکان کرد و مەشخەڵی بەرخودانیانی بۆ ئەوەی هەمیشە لە بۆتان بە بەرزی ڕابگرێت،  بۆ سێیەم جار ڕووی لە بۆتان کردەوە. لە ماوەی ۳۰ ساڵی ڕابردوودا، ئەو ورە، پەرۆشی، باوەڕ و پێداگری و سووربوونی خۆی هەر وەک یەکە ساتی بەشداربوون بۆ ناو شۆڕ بە بەرزی ڕاگرت و کەمی نەکرد، بەڵکو ئەو پەرۆشییەی خۆی سات بە سات زیاتر و بەهێزتر دەکرد و بەو پەرۆشی و هێز و ورەییەوە، بست بە بست بە چیاکانی کوردستاندا گەڕا و تێکۆشانی کرد.

وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، ئەو یەکێک لە نوێنەرانی ئەو ژنانە بوو، 'هەتا شەڕ بکات و تێبکۆشێت، جوان دەبێت، هەتا جوان بێت خۆشەویست دەبێت'. ژیانی ۲٤ کاتژمێریی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بۆ خۆی کردبووە بنەما، بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ خۆی  سەرلەنوێ ئافراندەوە. بە ڕاستیی 'ئەوەی بە بیروبۆچوون لەگەڵ ئێمەدا نەبێت چالاکییەکەشی هی ئێمە نییە'ی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد،  دەیزانی کە ئەو مرۆڤانەی لە ژیاندا سەرکەوتوو نەبن ناتوانن لە جەنگەکەدا سەرکەوتوو بن، بۆیە بە ڕادەی تێکۆشان و بڕیاداربوونی لە شەڕدا بەو ڕادەیەش لە ژیاندا فەرماندە بوو. ئەو تینوی ئازادی بوو، بۆ ئەوەی تینویەتیی خۆی بشکێنێت، هەمیشە ڕووی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکرد. هەڤاڵ لەیلا لە ماوەی ۳۱ ساڵی ڕابردوودا هەرگیز بۆ یەکجاریش نەیوت، 'ئەوەندە بەسە' و بوو بە شەڕڤانێکی ڕاستی، کە هەمیشە بەدوای جوانیدا دەگەڕا، بۆیە هەمیشە ئامێزی پڕبوون لە جوانی.

ئێمە وەک هاوڕێیانی تێکۆشانی هەڤاڵ لەیلا سورخوێن لە کەسایەتی شەهید لەیلا دا بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە، بەڵێنی خۆمان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان ئەوەیە، کە تێکۆشانەکەمان بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین.

سەرەتاش سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژاکەی، خەڵکی ئامەدی وڵاتپارێز و هەموو گەلی کوردستان و هێزە دیموکراتیک شۆڕشگێڕەکان دەکەین و دەڵێین، بەردەوامبوونی نەریتی بەرخۆدانی لەیلاکان لە کوردستان، وەرگرتنی مەشخەڵەکانیان، کە ئەوان بە عەشق و  خۆشەویستییەوە بەرزیانکردبوویەوە، بە دڵنیاییەوە گەیاندنی بە داهاتوو دەبێتە باشترین و دروسترین وەڵام بۆ ڕژێمە پاکتاوکارەکان. ئێمە  داوا لە ژنان و گەنجان دەکەین، کە تێکۆشانی هەڤاڵ لەیلا سورخوێن گەورەتر و بەهێزتر بکەن و بە مانادارترین شێوەی وەڵامی  دوژمن و خیانەتکاران بدەنەوە."

ژ.ت