کەژەکە: بێریتان ڕێگای ئازادیی نیشان دا

کەژەکە ڕایگەیاند، شەهید بێریتان یاسای 'ژن بە شەڕکردن ئازاد دەبێت، بە ئازادی جوان دەبێت' بە ژیان و شەڕ و شەهیدبوونی خۆی کرد بە حەقیقەت و ڕێگای بەرەو ئازادی نیشاندا و داوای لە هەموو ژنان کرد ڕوو لەم رێگا و ڕێبازە بکەن.

دەستەى بەڕێوەبەری کەژەکە، بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی بێریتان (گوڵناز کاراتاش) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕاگەیاندراوەکە بەمشێوەیەیە:

"ئێمە بەڕێز و خۆشەویستییەوە یادی ٣٠هەمین ساڵی شەهیدبوونی هەڤاڵ شەهید بێریتان فەرماندەی سەردەمی ژنانی قارەمانمان دەکەینەوە و سەری رێز بەرامبەر بە یادیاندا دادەنەوێنین. ئەگەر سەدەی ٢١ بووە بە سەدەی ژنان، ئەوا بەرخۆدانی مانادار و بە بڕیار و یەکلاکەرەوەی هاوڕێ شەهید بێریتان لە دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک و ڕاستیی خیانەتکاریی پارتی (پەدەکە) شوێن و پێگەیەکی گرنگی لەوەدا هەیە. هاواری بە بڕیار و یەکلاکەرەوەی لەسەر تاشە بەردەکانی لێلکان، کە وتبووی، 'من هەرگیز تەسلیم نابم'، تووڕەیی لە دژی دوژمن، پەنجەی سەرکەوتنی بۆ گەل و ژنان، رێگا و شوێنەوارێکی گەورەی لە هۆش و مێشکی بەرخۆدانی گەلان و ژناندا بەجێهێشت، ڕەنگی بەرخۆدانی ژنانی بە  سەدەی ٢١ دا. شەهید بێریتان لەهەوڵەکانیدا بۆ ئازادی بووەتە شکۆی بەرخودان بۆ گەل ژنان، ئازایانە و بە مانایەکی زۆر گەورەوە عەشق و خۆشەویستیی ئازادیی ئافراند و بووە فەرمانی رێکردن و رێگا بە شێوەی ژنان بەرەو سەرکەوتن.

ڕێبەر ئاپۆ واتایەکی گەورەی بە ئازایەتیی ژنان و شکۆی ئەو بەرخودانە گەورە بەخشی، کە لە کەسایەتی هەڤاڵ بێریتاندا ڕوویدا. بۆ ئەوەی ئەو قارەمانییە وەرچەرخێت بۆ دەستکەوتێکی مێژووی و هەمیشەیی، بڕیاری دروستکردنی سوپای ژنانی دا. بە سوپابووونی ژنان بە پرۆسەیەکی مێژوویی زۆر گرنگ و شەڕی قورسدا تێپەڕی، بە گەشەدان و گەورەکردنی مانا و بوێری و ئازایەتیی گەورە بە  میراتی بێوێنەی شەهید بێریتان گەیشتە ئەم سەردەمە. ئەوەتا لە ٣٠هەمین ساڵدا هێزی گەریلای یەژا ستارمان بە ڕێگایەکی وەهادا دەڕوات، کە ئەم میراتە گەورەیە تاجدار دەکات، بە شانازی و سەربڵندییەوە، ریباز و شێواز و هۆشیاری و هۆشمەندیی سەرکەوتنەوە دەچێتە سەر دوژمن. شەهید بێریتان، کە یاسای 'ژن بە شەڕکردن ئازاد دەبێت، بە ئازادی جوان دەبێت' بە ژیان و شەڕ و شەهیدبوونی خۆی کردی بە حەقیقەت و ڕێگای بەرەو ئازادی نیشاندا، داوای لە هەموو ژنان کرد ڕوو لەم رێگا و ڕێبازە بکەن.

ئەوەتا ڕاپەڕینەکانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکردووە و بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە و هەروەها دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، کە لەو چالاکییانەدا هەموان پێکەوە دەیڵێنەوە، ڕاستی و حەقیقەتی رێگا و ڕێبازی شەهید بێریتانە لەسەر بنەمای بە سوپابوون. ڕاستییەکی سیحرییە، کە لە زمانی ڕێبەر ئاپۆوە گەیشتە مێشکی ژنان، ڕۆحی کۆمەڵگا و بوارەکانی ژیان. یەکێک لە پێشەنگەکانی ئەم ڕاستییە و بنیاتنەربوونی ئەو ڕاستییە فەرماندەی گەورەی شەهید بێریتانە. ڕاپەڕیوی،  خۆشەویستی، هەڤاڵێتی، نەتەوەیی و بە بڕیاربوون بۆ ئافراندنی ژنێکی ئازاد، کە هەرگیز بەرامبەر کۆیلایەتی و خیانەت سەردانانەوێت، ئەوە کردی بە گەورەترین فەرماندە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. ئێمە لە شەهید بێریتانەوە فێربووین، کە بە تێکۆشانێکی بەردەوام، هۆشیاری و هۆشمەندیی سەرکەوتن، ڕاپەڕین و تێگەیشتن دەتوانین ئازادی بەدەست بهێنین و بەرەو ئەو ئامانجە بەڕۆین.

ئەوانەی ئەمڕۆ بەرامبەر بە چەکی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکیی دوژمن هەنگاو بۆ دواوە نانێن، هاوڕێی شەهید سارا و ڕوکەنن،  لە مێرسین بە پێداگریی و بڕیار و سەربەرزییەوە بە شێوەیەکی فیداییانە چوونە سەر دوژمن، هێزی گەریلای ژنمان تا دوا هەناسەیان لە دژی دوژمن شەڕ دەکەن و ئەوەش بەرهەمی شەهید بێریتانە. بەرهەمی هەزاران هاوڕێی شەهیدمانە، کە خۆیان لە ڕاستیی ژنی ئازاد و ڕێبەر ئاپۆدا دۆزیوەتەوە. گەریلا ژنەکانمان وەک یەژاستار لە ٣٠هەمین ساڵدا بە بڕیار و سووربوونێکی زۆرەوە درێژە بە ڕێپێوانە مێژوویی و شکۆدارەکەیان دەدەن، ڕاستی ئازادی و ژیانی ژنان سات بە سات دەخەنەبەرچاو. بە هاوڕێیەتی، بە خۆشەویستی بۆ ئازادی، بە شێوەیەکی فیدایی و پرۆفیشناڵ بۆ ئەوەی سەدەی ٢١ بکەن بە سەدەی ژنان، بە بڕیار و پێداگرییەوە و بەبێ گوێدانە ئاستەنگی و لەمپەرەکان، رێکدەکەن و دەڕۆن.

شەهیدەکانمان بە شێوە و رەنگی ژنانی ئازاد بەرەو سەرکەوتن دەڕۆن، سەرلەنوێ مێژووی ژنان و مێژووی مرۆڤایەتی دەنووسنەوە. لە کەسایەتیی شەهید بێریتان دا بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە، هەروەها ئێمە سڵاو لە هەموو شەڕڤانان و فەرماندەکانی یەژا ستار دەکەین، کە لە تونێلەکانی شەڕدا شەڕ دەکەن، لە گۆڕەپانەکاندا لەگەڵ تیمە گەڕۆکەکان، لە باکور، باشوور، لە مەیدانەکان، لە سەنگەرەکانی شەڕدا تێکدەکۆشن. بەبۆنەی شەهیدبوونی شەهید بێریتان، ٣٠هەمین ساڵی بەسوپابوونی ژنان لە هێزەکانی ژنانمان پیرۆزدەکەین. هەروەها سڵاو لە چالاکییەکانی یەژا ستار دەکەن، کە بە شێوەی ئەنجامگیر دوژمن دەهەژێنێت،  هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین و پیرۆزباییان لێدەکەین.

تێکۆشانی ئازادیی ژنان لە کوردستان بە تێکۆشانی شکۆداری گەریلاکانی ژن و شەهیدانمان گەورەتر دەبێت، بە ناوی کەژەکەوە دەڵێین، ئێمە بە بڕیار و پێداگرین، لە چوارچێوەی ئەم تێکۆشانە شکۆمەندانەیەی گەریلاکانی یەژاستارامان، لەسەر بنەمای وەڵامێکی بەهێز سوورین لەسەر بەهێزکردنی تێکۆشانەکەمان".

ژ.ت