کەژەکە: دەبێت هەموو ماڵێک ببێتە خوێندنگەی کوردی

کومیتەی پەروەردەی کەژەکە بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایکیی رایگەیاند، "دەبێت هەموو ماڵێک ببێتە خوێندنگەیەک کە تیایدا زمان و کولتوری کوردی گەشە دەکات".

کۆمیتەی پەروەردەی کەژەکە بە بۆنەی ٢١ی شوبات رۆژی جیهانی زمانی دایکیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی کەژەکەدا هاتووە:

"زمانی دایکیی، هێمای ناسنامە و کولتوری گەلانە، سروشتیترین و پیرۆزترین مافی هەموو مرۆڤێکە. بەتایبەتی بۆ گەلی کورد، وەک تێکۆشەرێکی راستەقینەی زمانی کوردی رێبەر ئاپۆ کە بە تێکۆشان و هەوڵێکی دژوار دەرگای بەرەوپێشچوونی زمانی کردەوە، ئەقڵیەت و وشیاری خودبوون و ئازادی لەناو ئێمەدا بڵاوکردەوە، لە ٢١ی شوبات کە رۆژی خاوەندارییە لە زمانی دایکیی ئێمە سەرەتا بە ڕێز و پێزانینەوە سڵاوی لێدەکەین، قەرزاری خۆمان بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ رادەگەیەنین. هەروەها لە کەسایەتی دایکاندا کە بۆ ئەوەی بەها کولتوری کۆمەڵایەتی-نەتەوەییەکانمان لەناونەچن، منداڵانیان بە زمانی کوردی گەورە کرد و پەروەردەیان دەکەن ئێمە سڵاو لە تەواوی مامۆستایان و زەحمەتکێشانی زمانی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکەین، ئەم رۆژە لە هەر هەموویان پیرۆز دەکەین.

رۆژی ٢١ی شوبات وەک رۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایکیی گرنگییەکی تایبەتی هەیە. زمانی دایک لە بنەڕەتدا ناسنامەی کۆمەڵایەتی مرۆڤ دەستنیشان دەکات. زمان تەنیا ئامێر و کەرستەیەکی پەیوەندی نییە، لە بنچینەدا وەک بەهایەکی کۆمەڵایەتی مێژوو، کولتور و ناسنامەی گەلان بەرجستە دەکات و درێژەی پێدەدات. بەتایبەتی گەلی کورد کە سەد ساڵ زیاترە لە مافی پەروەردەی زمانی دایکی بێبەش کراوە، پەیوەست بە سیاسەتی نکۆڵیکار و لەناوبەر بەردەوام رووبەڕووی هێرش و هەوڵی تواندنەوە بووە. هێزە داگیرکەرەکان لە سەر خاکی کوردستان، بۆ ئەوەی یادگەی مێژووییمان پەک بخەن و ئیفلیجی بکەن تا رۆژی ئەمڕۆش مافی پەروەردە بە زمانی دایکییان بە فەرمی قەبوڵ نەکردووە. لە ژێر ئەو هێرشانەدا هەڵبەتە هەڵوێست و خەباتی رەنجدەران و مامۆستایانی زمانی کوردی چ لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم، چ لە باکور، لە رۆژئاوا، چ لە رۆژهەڵات و چ لە باشور جێگەی رێز و پێزانینە. ئێمە دەزانین هەموو مامۆستایان و زەحمەتکێشانی زمانی کورد لە ناو هەلومەرج و ئاستەنگی و دژواریدان، بە بڕوایەکی پتەو، بە وشیاری وڵاتی ئازاد و کۆمەڵگای ئازاد لەپێناو پاراستنی ئەم نرخە کۆمەڵایەتی-مێژووییە تێدەکۆشن. پەیوەست بەم راستیە پێویستە ئێمە رۆژی ٢١ی شوبات رۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایکیی وەک گەلێک کە هاتووەتە سەر هێڵی خودبوون زیاتر بە شێوەی زانستی پێشوازی لێبکەین، ئەم رۆژە بکەینە رۆژی بەهێزکردنی تێکۆشانی زمانی دایکیی و پاراستنی تەواوی بەها نەتەوەییەکان. وەک گەل دەبێت لە پێناو ئازادی خۆماندا بۆ پاراستن و پێشخستنی زمان، کولتور، مێژوو و ناسنامەی خۆمان بە شێوەی بڕوابەخۆیانە هەنگاوبنێین، چاومان لە دەستی هیچ هێزێکی دەرەکی نەبێت.

لەمرۆدا راستییەک هەیە کە هێزە دەسەڵاتدارەکان بە هیچ جۆرێک دەرفەتی ئازادی بە گەلان نادەن. بڕوانن، رێکخراوی پەروەردە، زانست و کولتوری نەتەوەیەکگرتووەکان (یونسکۆ)ش تەنیا وەک دامەزراوەیەک لە چوارچێوەی بەنامەکانی هێزە دەسەڵاتدارەکانی دەوڵەتی کار دەکات. هەربۆیە هەموو ساڵێک تەنیا بە نەخشە و تابلۆی کارەساتی سەر زمان و کولتوری گەلان ئاشکرا دەکات، لەبەر ئەوەی کە هیچ هەوڵێکی ئەو رێکخراوەیە لە ئارادا نییە بۆ پاراستن و بەرەوپێشبردنی زمانی دایکیی گەلان، هەنگاو بەهەنگاو ئەو نەخشە و تابلۆ کارەساتبارانەشی کە ئاشکرایان دەکات هیچ واتایەکیان نامێنێت. هەربۆیەش هەر گەلێک بیەوێت بەهاکۆمەڵایەتییەکانی درێژە پێبداتم بەرەوپێشیان ببات و رادەستی نەوەی نوێی خۆی بکات، مەرجە کە هیوا لە سەر هیچ هێزێکی دەرەکی هەڵنەچنێت، چاوەڕێی چارەسەری نەبێت، ئەو خۆی رۆژەڤی خۆی دیاری بکات. لەمڕۆماندا مرۆڤایەتی بە گشتیی لەناو بەرژەوەندییەکانی سەرمایەداراندا لە قەیران و ئاڵۆزی جددییدا دەژی. لە وەها قۆناغێکدا ئەو گەلانەی خۆیان نەپارێزن، خاوەنداری لە خۆیان نەکەن، بەدڵنیاییەوە لە لەناوچوون رزگاریان نابێت. بۆیەش پێویستە هەر بنەماڵەیەکی کورد، بە زانینی ئەوەیە کە "زمان هەبوون و ناسنامەی مرۆڤە"، سەرەتا ماڵەکەی بکاتە فێرگەی زمان و کولتوری کوردی.

لەسەر ئەو بنەمایە بە بۆنەی ٢١ی شوبات رۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایکیی لەپێشەوە ژنان و دایکانی کورد، ئێمە داوا لە تەواوی گەلەکەمان دەکەین کە بە دەوری مامۆستایان و زەحمەتکێشانی زمانەوە باشتر یەکبگرن، پشتیوانی پێویستیان بکەن، خۆیان و منداڵەکانیان رووبکەنە پەروەردە بە زمانی دایکی، تا مافی پەروەردەی زمانی دایکی بگاتە قەوارەیەکی فەرمی بێ پشانەوە خەبات و تێکۆشانی خۆیان بەرزبکەنەوە".

هـ . ب