کەژەکە: هەڵوێستی سی پی تی قبوڵنەکراوە

کۆردیناسیۆنی کەژەکە ناڕەزایبوونی بەرامبەر بە کۆمیتەی ڕێگریی لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) نیشاندا، چونکە سەردانی تورکیایی کردوە و بەڵام نەچووەتە ئیمراڵی و داوای لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد بە ڕۆڵی بنەڕەتی خۆیان هەستن.

کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوەی بیرهێنایەوە کە سی پی تی لە نێوان ١٣- ٢٢ی شوباتدا سەردانی تورکیایی کرد و بەڵام نەچووەتە ئیمراڵی و ئاماژەی بەوەدا ئەم هەڵوێستەی سی پی تی جێگەیی قبوڵکردن نیە.

ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکە بەم جۆرەیە:

"دامەزراوەکانی مۆدێرنێتەیی سەرمایەداری هەموویان کراون بە ئامرازیی ململانێی شەڕی دەسەڵات. لەناو ئەو ڕێکخراوانەدا نەتەوە یەکگرتووەکان، دادگایی مافەکانی مرۆڤ ئەورپا، پەیمانی مافەکانی ئەوروپا و کۆمیتەیی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەی ئەورپا (سی پی تی) ئەم دۆخەیان نەگۆڕیوە. ئەم دەزگایانە کە دەبێت دەنگ و هێزی جێبەجێکردنی نۆرمەکانی مافەکانی مرۆڤی گەردونی بن و سەروەری یاسا بن، بەڵام بەداخەوە بوونەتە ئامرازێکی سیستەمی نا دادپەروەری، بێ ویژدانانە دەجوڵێنەوە. شاندی سی پی تی کە پێش چەند ڕۆژێک هاتە تورکیا، بەڵام داوای گەل و بەرخۆدانی گەلی کورد و دۆستەکانی لە سیستەمی گۆشەگیریی قورس و قڕکردنی لە ئیمراڵی نەبینی و هات و سەردانی ئیمراڵی نەکرد. هەروەها سی پی تی چالاکی مانگرتنی لە خواردنی زیندانیانی نەبینی کە بۆ پارچەکردنی چەرخی ئەم قڕکردنە لە ئیمراڵی و هەموو زیندنەکان بەڕێوەدەچێت. ئەم هەڵوێستەیی سی پی تی ئەوەی نیشاندا لە ئامانجی خۆی دورکەوتۆتەوە. وەک کەژەکە ئەم هەڵوێستە نا ئەخلاقییەکی سی پی تی قبوڵ ناکەین، کە بەشێوەیەکی پراگماتیکی دەچێتە خزمەتی سیاسەتی پیسی دەوڵەتانەوە. بەم بۆنەیەوە داوا لە هەموو ڕێکخراوە نێونەتەوەی دەکەین بە ناوی بەهایی ئەخلاقی مرۆڤایەتیەوە بجوڵێنەوە و بە ڕۆڵی بنەڕەتی خۆیان هەستن.

ڕێکخراوە نێونەتەوەیەکان دەبێت ڕۆڵی خۆیان بگێڕن

وەک ژنانی کورد باش ئەوە دەزانین؛ پارادیمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی پارێزی ژنی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی گەلانی جیهان بووە بە سەرچاوەی سودوەرگرتن. کاریگەریی ئایدۆلۆژی و هێزی فکریی ڕێبەر ئاپۆ بووە بە هۆکاری ئەوەی گۆشەگیری لە سەر ڕێبەرمان قورستربکرێت. سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی کە نمونەی لە هیچ جێگەیەکی تر نیە، لەبەر ترسی لە پارادیمەکانی ڕێبەرێتیمان کە بووەتە هیوا بۆ مرۆڤایەتی. لە ڕۆژی دەستپێکی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییەوە هەتا ئێستا ژن، گەل و دۆستەکانمان بە شێوەیەکی زۆر بەهێز خاوەندارێتیان لە ڕێبەرێتی کرد، ئەم بەرخۆدانە گەیشتە ئاستێکی گەردونی پیلانگێڕیی پوچەڵکردەوە. ئەم بەرخۆدانە لە هەموو کاتێک زیاتر هێزەکانی شارستانێتی دەسەڵاتداری دەوڵەت پەرستی خستە ناو زەحمەتییەوە. لە سەرویی هەموویەوە بەرخۆدانی ڕێبەرمان، بەخۆدانی گەلمان، ژن و دۆستانمان ئەم سیستەمە بەربەری و بێویژدانی لاوازکرد. لە گەڵ بەرخۆدانێکی بێهاوتادا، ڕێبەرمان بە پارادایمی جێگرەوە، مۆدێرنێتەیی سەرمایەداریی خستە ژێر هێرشەوە. جارێکی تر دوبارەیی دەکەینەوە کە تێکدانی ڕژێمی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی بە ئێمە نەبێت نابێت. جارێکی تر ئەوە دیاری دەکەین کە سیستەمی ئیمراڵی نا ناسین کە لە لایەن هێزە نێونەتەوەیەکانەوە لە دژی پاشەڕۆژی گەلی ئێمەیە، بۆ بەرژەوەندی ململانێی دەسەڵاتدارێتی ئامادەکراوە. وەک گەل و بزوتنەوەیەک کە بۆ ئازادی تێدەکۆشین و هێرشەکانی سیستەمی فاشیستی کاپیتالیست لە نزیکەوە دەبینین، لە ڕاستی ئەم سیستەمە تێگەیشتووین و تێکۆشانی ڕادیکاڵ لە دژی ئەنجام دەدەین. وەک بزوتنەوەیەک کە هیوایی خۆیی بە بەرخۆدان و هێزی ڕێکخستنی خۆی دامەزراندوە، وەک پێشوو لەمڕۆشدا بە هێزی خۆمان تێدەکۆشین. وێڕایی ئەمەش داوا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکەین کە بە ڕۆڵی خۆیان هەستن.

'سڵاو لە هاوڕێیانی مانگرتن لە خواردن دەکەین'

ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە- مەهەپە بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ هێرشەکانیان لە دژی گەل و ژنی کورد ئەنجام دەدەن. لە هەموو گۆڕەپانەکانی کۆمەڵگا، چیاکان، لە زیندانەکان و هەموو گۆڕەپانێک،  شەڕیی دەرونی- تایبەت ئەنجام دەدات و هێرشی قڕکردن درێژدەکاتەوە. هاوڕێیانمان گەریلاکانی ئازادی بۆ ئاستەگردنی ئەم قڕکردنەو و مسۆگەرکردنی ئازادی گەلان بەرخۆدانی مێژووی ئەنجام دەدەن. بە شێوەیەکی فیدای تێدەکۆشن و نا‌هێڵێن ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە- مەهەپە بگەن بە ئامانجەکانی خۆیان. ئەم بەرخۆدانە ڕێگەدەدات پێشکەوتنی سیاسی و ئازادی ژنان گەلمان زیندوو دەکات و هیوایان بەرزتر دەکاتەوە، هەموو جۆرە بنەڕەتێکی پێشکەوتنی تێکۆشان دەخوڵقێنێت، بە هێزتر دەبێت. هەروەها بەرخۆدان لە زیندانەکاندا کارەکتەری قۆناغەکەی دیاری کردوە. بەم بۆنەیەوە سڵاو لە هاوڕێیانمان کە ٨٤ ڕۆژە لە بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردندان دەکەین. داوا لە گەلمان، دۆستانمان و ژنان دەکەین لە دەوری ئەم بەرخۆدانە تێکۆشانی مەزن بکەن".