کەژەکە: لە١٧ی شوبات گردبوونەوەی کۆڵن دەکەینە ڕۆژێکی مێژوویی!

کوردیناسیۆنی کەژەکە دەڵیت: "ئێمە بە ئیسرارین، ئێمە بڕیارمانداوە ئەمساڵ بکەینە ساڵێک بۆ ئەوەی لەڕووی جەستەییەوە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین". هەروەها داوای کرد بۆ ئەوەی گردبوونەوەی گەورەی کۆڵن بکرێتە ڕۆژێکی مێژوویی پێویستە ،هەمووان بەشداریی بکەن".

کوردیناسیۆنی کەژەکە ئاماژەی بە مانگرتن لە خواردنی زیندانیان و ئیشکگریی دادپەروەری، چالاکییەکان لە هەموو پارچەکانی کوردستان و ئەوروپا کرد و ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ڕۆژی شکاندنی گۆشەگیری و بەدەستهێنانی سەرکەوتنە، کات کاتی ئازادییە".

دەبێت چالاکییەکان شەپۆل بە شەپۆل بڵاوبکرێنەوە

لێدوانەکەی کەژەکە بەم شێوەیەیە: "لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە شەنگالەوە تا مەخموور، لە ڕۆژائاوا بۆ باشووری کوردستان، لە باکورەوە بۆ شارەکانی تورکیا و هەموو جیهان، چالاکییەکانی خوێندنەوەی کتێبەکانی سەرۆکی گەلی کورد لە هەموو جیهاندا بەڕێوەدەچێت، ناردنی کارت پۆستاڵ بۆ سەرۆک ئاپۆ، مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکان و ئیشکگریی دادپەروەری لەلایەن دایکانمانەوە، هەروەها لە ئەوروپا، ڕێپێوانی دوور و درێژی گەلەکەمان بە خرۆشەوە بەردەوامە حەماسەت و بەئیسرار بوونەکان هەموو کردار و چالاکیەک گرنگی و مانای خۆی هەیە کە بەرەو ئازادی سەرۆک ئاپۆ نزیک دەبێتەوە. لە ١٥ی شوبات کە ڕۆژی ڕەشی کوردانە، پێویستە هەموو چالاکییەکان بەهێزەوە بەرەو پێش بڕوات، هەنگاو بە هەنگاو فراوانتر بکرێت و کاریگەرییەکی بەرچاو بخوڵقێنێ. ئەمانە گەورەترین وەڵامن بەرامبەر بە حکومەتی فاشیستی تورک و دژی هێزە پیلانگێڕ و مروڤ کوژەکانە.

مانگرتن لە خواردن

مانگرتن لە خواردنی زیندانیان لە ٦٨هەمین ڕۆژدا بەردەوامە. زیندانەکان ئەو شوێنانەن کە حکومەتی فاشیستی تورک بۆ شکاندنی دیموکرات و شۆڕشگێڕەکان بەکاری دەهێنێت بۆ ئەوەی تەسلیم ببن هیوای کۆمەڵگاش بڕوخێنێ. بەڵام بە تێکۆشانی سارا، کەمال، مەزلوم، سەما، غەریبە گەزەر، ئایتەن بەهجەتەکان، ئەم شوێنانە قڕکارییانە بوونە شوێنی بەرخۆدان و لێدانێک لە دژی فاشیزم. مانگرتن لە خواردن کە لە ڕۆژی ٦٨ دا بەردەوامە، ئەوە نیشان دەدات کە هەڤاڵانمان لە زیندان نەک هەر ئەم نەریتە خۆڕاگرییەیان بە میرات گرتووە، بەڵکو بەرخۆدانیان بەهێزتر دەکەن و هەموو ڕۆژێک ئەم میراتە گەورەتر دەکەنەوە.

ئیشکگریی دادپەروەری

سەرەتا دایکانمان ئیشکگریی دادپەروەرییان بۆ پشتگیریی لە  زیندانیان دەست پێکرد و بۆ ئازادیی جەستەیی سەرۆک ئاپۆ بەردەوامی هەیە، چالاکیی کەسوکاری زیندانیان بازنەی بەرخۆدان بەهێزتر دەکات. هەڤاڵانمان لە زیندانەکان و دایکانمان بە ئیشکگریی دادپەروەری خۆڕاگری دەکەن، سڵاو لە بەرخۆدانیان دەکەین و بانگهێشتی هەموو لایەک دەکەین کە لە دەوری ئەم بەرخۆدانە کۆببنەوە و پەرە بە تێکۆشان بدرێت. لە لایەک دایکانمان ڕۆڵەکانیان کە لە ژیانی خۆیان بەنرخترن، بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە و ئازاد پەروەردە دەکەن و لە لایەکی دیکەشەوە بێ دوودڵی ژیانی خۆیان لە پێناو ژیانێکی ئازاددا دادەنێن. بەدڵنیاییەوە تێکۆشانی دایکانمان مژدەی سەرکەوتنە.

ڕێپێوانی درێژ مەودا لە پاریسەوە بۆ ستراسبۆرگ

هەروەها بۆ سەرنج ڕاکێشانی ٢٥ـەمین ساڵی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی، ٢٥ هەڤاڵانی وڵاتپارێزمان ڕێپێوانێکی ٢٥ ڕۆژەیان لە پاریسەوە بۆ ستراسبۆرگ دەستپێکردووە کە زۆر مانادار و گرنگە. جگە لەمەش ڕێپێوانی ئازادی کە لە ١ی شوبات لە باکوری کوردستان دەستی پێکرد، مێژووییە. سڵاو لە هەموو ئەو ڕێپێوانوانانەی کە بەشداریان لەو چالاکییانەدا کردووە و ئەوانەی بەشدارییان کردووە دەکەین. ئەم چالاکییانە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی سەرۆک ئاپۆیە و دەچنە ناو مێژووی بەرخۆدانی گەلەکەمانەوە.

ڕێپێوانی ئازادی گەل

سەرجەم ئەم کار و چالاکیییانە نووسینەوەی مێژووی ئازادی کوردستانە لە دژی پیلانگێڕی و کۆمەڵکوژیی. ئیرادەی کورد، ژن و ستەملێکراو لە دەوری ئازادی جەستەیی ڕێبەری ئاپۆ کۆدەبنەوە و وڵاتێکی ئازاد، گەلێکی ئازاد، ژنی ئازاد و پیاوی ئازاد بەدی دەهێنن. هەموو ڕێپێوانێک بۆ ئازادی ڕێبەری ئاپۆ ڕێپێوانێکە بۆ ئازادی ژن، پیاو و سەرجەم گەلان.

ئێمە بەئیسرارین

سەرۆک ئاپۆ سەرۆکێکە کە ملیۆنان کەس لە دڵیدایە و دەبێت نیشان بدەین کە لە هەموو ڕێپێوانێکدا، لە هەموو کار و چالاکییەکاندا، لە هەر وشەیەکدا، ڕێبەر ئاپۆ لە دڵی ملیۆنان کەسدایە و وڵامی خۆمان بە هێزە پیلانگێڕەکان بە شایستەترین شێوە بدەینەوە. ئێمە بە ئیسرارین و بڕیارمان داوە ئەمساڵ بکەینە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و لە مێژوودا دەمێنێتەوە. بۆ ئەمەش پێویستە بە وزە و ڕێکخستنی بێکۆتایی چالاک و چالاک بین، بزانین "ئازادی رێبەری ئازادی ئێمەیە". بە تێکۆشانی گەنجان و ژنانی ئازادیخواز و دۆستەکانمان کە دژی سیستەمی سەرمایەداری دەجەنگن، ماف و ئەرکی ئێمەیە بەرەو ئازادی بڕۆین و سەربکەوین.

ئەمڕۆ ڕۆژی شکاندنی گۆشەگیری و سەرکەوتنە

ئەمڕۆ ڕۆژی شکاندنی گۆشەگیری و بەدەستهێنانی سەرکەوتنە. کات کاتی ئازادییە. بەم پێیە داوا لە ژنان، گەنجان و شۆڕشگێڕان، دیموکراتەکان و دۆستانی نێونەتەوەیی دەکەین کە ڕێپێوانی درێژخایەن لە ئەوروپا بەهێزتر بکەن و ڕێپێوانی ١٧ی شوبات بکەنە ڕۆژێکی مێژوویی. بە پەرەدان بە ئیشکگریی دادپەروەری لە دەوری مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکان و ڕێپێوانی ئازادی چالاکییەکان بەگوڕ بدرێن. داوا لە هەموو لایەک دەکەین کە بە ڕۆحی هەڤاڵە بوێرەکانیان کە بە ئیرادە و بوێرییەوە لە سەختترین هەلومەرجدا بە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانە لە زاپ، مەتینا و خاکورەک گورزی قورس لە سوپای تورک دەدەن بەشداری بکەن و کۆتایی بە گۆشەگیریی بهێنن".