لە باسیل میتینگی 'نا بۆ شەڕ' ئەنجامدرا

لە باسیل لە چالاکیەکەدا راگەیەنرا کە لە ئوکراینا و کوردستان کۆمەلکوژی، هەژاری و جیاکاری بەسەر گەلاندا دەسەپێنرێت.

لە شاری باسیلی سویسرا بەبۆنەی ١ی ئەیلول رۆژی جیهانی ئاشتی، بە پێشەنگایەتی یەکێتی هێزی دیموکراسی ئەوروپا، چالاکیەک ئەنجامدرا.

چالاکوانان لە کلاراپلاتز کۆبوونەوە و بە دروشمی 'نا بۆ شەڕ و کۆمەڵکوژی، ئێستا کاتی ئاشتیە' میتینگیان ئەنجامدا.

لە میتینگەکەدا لەسەر ناوی یەکێتی هێزی دیموکراسی ئەوروپا  فەخریە ئوستا قسەی کرد.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە زۆڵم و دڕەندەیی ئیمپریالیزم لەسەر گەلان بەردەوامە و لە ئەنجامی هێرشی سەر ئوکراینا و کوردستان، کۆمەڵکوژی، هەژاری لەسەر گەلان دەسەپێنرێت و هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەیە.

هەروەها بانگەوازی لە پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ کرا لەدژی دڕندەیی ئیمپریالیزم یەکێتی خۆیان پتەو بکەن کە بووەتە بەڵام سەری گەلان.

چالاکی بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق