لە بناری قەندیل هێرشەکانی پەدەکە شەرمەزارکرا

هێرشی پەدەکە بۆ سەر تەڤگەری ئازادی کوردستان لە بناری قەندیل بە چالاکییەک شەرمەزارکرا.

هاوڵاتیانی بناری قەندیل هاوکاری پەدەکە بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هێرشی وی بۆ سەر تەڤگەری ئازادی کوردستانیان شەرمەزار کرد.

خەڵکی بناری قەندیل لە گوندی بۆکریسکان بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی بناری قەندیل بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی پەدەکە بۆ سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان و هاوکاری وی بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک کۆبوونەوە و ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.

ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن بەهرۆز ئەحمەدەوە خوێنرایەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا، دەزانرێت کە لە مێژوودا گۆڕانکاری سنووری دەوڵەتان، لە ژێر تۆزی و دوکەڵی شەڕە گەورەکاندا، قڕکردنی گەلان، گۆڕانی دیموگرافیا، پێکهێنانی بەرنامەی فاشیزمەکان کە بۆ ئەوان لەم کاتانەدا جێبەجێ دەبن، لەبەر ئەمەش مەترسیەکی جدی لەسەر کورد و کوردستان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین هەیە هەیە.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "گرنگی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە سیستەمی جیهانی و مێژووی گەلاندا دەزانرێت، لە ناو ڕۆژهەڵاتی ناوینیشدا کوردستان هەیە، هێزی سەرەکی کە کوردستان لەسەر پێ دەهێڵیتەوە، ڕێگا و تێگەیشتنی شۆڕشگێڕی دیاری دەکات پەکەکەیە، لەبەر ئەمەش هێزەکانی ناوخۆی و نێودەوڵەتی لە دژی هێرشەکانی سەر کوردستان و بەتایبەت گەریلا پشتگیری دوژمن دەکەن.

لە ئێستادا ئێمە لە ناو شەڕێکی دژوارداین، کوردستان بەسەردەمێکی مێژووییدا تێدەپەڕێت و قەدەری گەلەکەمان دیاری دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پەدەکە و لە ناو ئەوانیشدا بەتایبەتی کەسانی گرێدراوی بارزانی، بۆ بەرژەوەندی بچوکی خۆیان ئاگر بەردەدەنە ماڵی گەورە، کوردستان بە گەلەوە و پاشەڕۆژەوە دەکەن بە قوربانی بنەماڵەی خۆیان، لەگەڵ دوژمانانی باو باپیراندا دەکەونە ناو پەیوەندیەکی ناپاکەنە، هاوکاری، نۆکەری و خیانەت دەکات، کە ئەمەش بە ئاشکرا دەکەن، ڕاگەیەندنەکانی باشووری کوردستان و جیهانیش پیشانیدا کە چۆن بۆ دوژمنان دەبنە قەڵغان".

هەروەها تیشکخراوەتە سەر هێرشەکانی پەدەکە بۆ سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان و گوتراوە: "بۆ ئەوەی کە گەریلا لە دژی داگیرکەران و قڕکەران چالاکی ئەنجام نەدەن، سووپای تورک دەهێننە ناو خاڵەکانی پشکنین و بنکە و بارەگاکانی خۆیانەوە و جێگیریان دەکەن، لە ڕۆژانی ٢٤و ٢٥ـی ئەم مانگەدا لە ئامێدی کەمین بۆ گەریلاکان دادەنێن، دەبنە هۆی شەهید و بریندرابوونی گەریلاکان، بەم هاوکاری و پشتگیرییەی پەدەکەش، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئاسوودەیی لەناو خاکی باشوری کوردستان و لە چیاکان جێگیر دەبێت".

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە، پێویستە ئیتر تەواوی گەلی کورد و لایەنە سیاسیەکان بە شێوەیەکی ئاشکرا لە بەرامبەر ئەم هێڵی خیانەتە بووەستنەوە بۆ ئەوەی بۆ دواوە هەنگاو بنێتەوە، تا وەکو دەستکەوت و خەیاڵی دەیان ساڵەی کوردان بەرەو نەمان نەچێت، ئەوەی کە چارەنووس و داهاتووی گەلەکەمان دیاری دەکات، هەڵوێست و بەرخۆدانی ئێمەیە.