لە بناری قەندیل پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی شەرمەزارکرا

لە بناری قەندیل بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ڕژاک، چالاکییەک بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەرامبەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخرا.

بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) لە ناوچەی شەهید هارون لە بناری قەندیل، بۆ شەرمەزارکردنی ٢٥ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات، چالاکییەک ئەنجامدرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان، کورتە ڤیدیۆیەک دەربارەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پیشاندرا. پاشان تیشکخرایە سەر ڕوانگەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیوەست بە ژنان.

لەکۆتایی چالاکییەکەدا، بەشداربووان پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان شەرمەزار کرد و داوای ئازادی جەستەییان کرد.