لە بناری قەندیل شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس یاد کرانەوە

لە گوندی بۆکریسکانی بناری قەندیل بە چالاکییەک یادی کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریس کرایەوە.

بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی گەلی بناری قەندیل و بە بەشداری بەرچاوی ژنان لە گوندی بۆکریسکان لە بناری قەندیل، سیمینارێک بۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس و بەرزڕاگرتنی یادی شەهید ساکینە جانسز و هەڤاڵانی بەڕێوەچوو و هەروەها بەڵگە فیلمێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید ساکینە جانسز پیشاندرا.

لە سمینارەکاندا باس لە ژیان و تێکۆشانی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس کرا و وەکو سەرکردەیەکی پێشەنگی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان پێناسە کرا و ڕۆڵ و پێگەی ئەو لە شۆڕشی ژناندا نیشان درا.

دواتر بەڵگە فیلمێک لە سەر ژیان و تێکۆشانی شەهید ساکینە جانسز و لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان نمایشکرا.

لە کۆتاییدا ژنانی بەشداربوو بیروڕایان گۆڕییەوە و بەڵێنی بەردەوامیدان لەسەر ڕێچکەی ژنانی شۆڕشگێڕییاندا.