لە بناری قەندیل شوانێک کوژرا
لە کوێستانی قەندیل پاسدارانی ئێران هێرش دەکەنە سەر چەند شوانێک، لە ئەنجامدا شوانێک کوژرا و ٢ شوان بریندار بوون.
لە کوێستانی قەندیل پاسدارانی ئێران هێرش دەکەنە سەر چەند شوانێک، لە ئەنجامدا شوانێک کوژرا و ٢ شوان بریندار بوون.
سەرلەبەیانی، پاسدارانی ئێران لە کوێستانی بناری قەندیل هێرشیان کردە سەر ٣ شوان، بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکاندا، شوانێک بە ناوی حەمەد خدر خەڵکی گوندی ڕەزگەی سەر بە شارۆچکەی ژاراوە لە هەرێمی پشدەری سەر بە سلێمانی، کوژراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دوو شوانی تر بریندار بوون. ئەوە زانراوە، تەرمی خدر لە دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کەسوکارەکەی بە مەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمەکەی چوونەتە ئێران.