لە بناری قەندیل و لە دگورێی شەنگال یادی شەهیدانی پاریس کرایەوە

لە بناری قەندیل و دگورێی شەنگال یادی شەهیدان کۆمەڵکوژی ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ی پاریس کرایەوە.

لە یانزەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەمی پاریس کە تیایدا لە دامەزرێنەرانی پەکەکە سەکینە جانسز، نوێنەری کەنەکە لە پاریس فیدان دۆغان و ئەندامی بزوتنەوەی گەنجانی کورد لەیلا شایلەمەز لە بناری قەندیل و دگورێی شەنگال یادیان کرایەوە.

قەندیل

لە بناری قەندیل بە پێشەنگایەتی رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رەژاک)، بەمەراسیمێک یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ی پاریس هەریەک لە سەکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کرایەوە کە لەلایەن میتەوە تیرۆر کرابوون.

لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی زۆر ژن بەشدارییان کردبوو، هۆڵی کۆبوونەوەکە بە وێنەی شەهیدان و رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رازێندرابووەوە.

لە مەراسیمەکەدا باس لە کەسایەتی و تێکۆشانی ئەو سێ ژنە شۆڕشگێڕە کرا و داواکاری بۆ بە سزاگەیاندنی ئەنجامدەران و پلانداڕێژەرانی ئەو کۆمەڵکوژیە دووپاتکرایەوە.

شەنگال

بزوتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە کۆمەڵگای دگورێی شەنگال بە بەستنی سمینارێک یادی سێ ژنی شۆڕشگێڕی کورد سەکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەزی بەرزڕاگرت کە ١١ ساڵ بەر لە ئێستا لە لایەن میتی تورکەوە لە پاریس تیرۆر کران.

سمینارەکە لە ئەنجومەنی دگورێی شەنگال بە بەشداری سەدان کەس و هەروەها نوێنەرانی رێکخراو و دامەزراوەکانی شەنگال بەڕێوەچوو.

لە سمینارەکەدا باس لە ڕەنج و تێکۆشانی ئەو سێ ژنە شۆڕشگێڕە کرایەوە و ریهام هجۆ وتەبێژ و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تاژێ لە وتەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەگەر ئەمڕۆ لە شەنگال توانیویانە خۆیان رێکبخەن و ببنە خاوەنی دامەزراوەی تایبەت بە خۆیان، ئەوە ئەنجامی بەرهەمی ڕەنج و تێکۆشانی ژنانی پێشەنگی وەک سەکینە جانسزە.

جەختیشی کردەوە: "کۆمەڵگەی ئێزدی لەمرۆدا لەسەر هێڵی شەهید سەکینە خۆی رێکخستووە و بووەتە خاوەن ئیرادە. ئێمە وەک ژنانی ئێزدی لەپێناو ئازادی ژنان تا کۆتایی لە سەر هێڵی سەکینەکان درێژە بە رێگەی خۆمان دەدەین."

هـ . ب