لە برادۆست بەهۆی تەقینەوەی مینەوە شوانێک بریندار بوو
لە کوێستانی سنین لە ناوچەی برادۆستی باشوری کوردستان، بەهۆی تەقینەوە مینەوە شوانێک بریندار بوو.
لە کوێستانی سنین لە ناوچەی برادۆستی باشوری کوردستان، بەهۆی تەقینەوە مینەوە شوانێک بریندار بوو.
بەگوێرەی سەرچاوەکان ئەم بەیانییە لە کوێستانی سنین تەقینەوەیەک ڕوویدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە ئەنجامدا شوانێک برینداربووە، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە سیدەکان، ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کراوە.
لە کوێستانی سنین هێشتاش مینەکانی سەردەمی ڕژێمی سەدامی دیکتاتۆر ماون.
ئەوکاتەی شوانەکە ویستویەتی پەزەکانی بلەوەڕێنێت، مینێکی پێدا تەقیوەتەوە.
بەهۆی مینەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعسەوە، ساڵانە دەیان کەس دەمرن و بریندار دەبن.