لە بەردەوامی ڕەشبگیری ڕژیمی ئێران لە ڕۆژهەڵات ٢هاووڵاتی تری دەستگیرکران

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوە مافە مرۆڤیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە بەردەوامی شەپۆلی بەرینی ڕەشبگیری هاووڵاتیاندا لە ٢ ڕۆژی ڕابردوودا ٢هاوڵاتی کورد لە لایە هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەستگیرکراون.

بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە لایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی کانوونی دووهەم هاووڵاتیەک بە ناوی سیروان ئەمینی خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێرانەوە دەستگیرکراوە. هەروەها دوێنێ لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاووڵاتیەکی تر بەناوی بابەک بابایی ٣٠ساڵ تەمەن لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێرانەوە دەستگیرکراوە.

بە پێی زانیارییەکان ناوبراوان بە بێ بڕیاری دادوەر دەستگیرکراون و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

تا ئیستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی گیراوان لە بەردەستدا نییە.

لە چەند رۆژی ڕابردوودا شەپۆلی دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن رژێمی ئێرانەوە بەردەوامە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ەوە تا ئیستا، ٦٤ چالاکوان، خوێندکار و هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە دەستگیرکراون،

ک-ش