لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتن بەڕێوەچوو
لە دژی لەسێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد، لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتن بەڕێوەچوو، هاوکات پرسەی بنەماڵەی لەسێدارەدراوان بە شێوەی جەماوەری بەسەرکرایەوە.
لە دژی لەسێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد، لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتن بەڕێوەچوو، هاوکات پرسەی بنەماڵەی لەسێدارەدراوان بە شێوەی جەماوەری بەسەرکرایەوە.
دوێنێ لە زیندانی قزلحیساری کەرەج چوار زیندانی سیاسی بە ناوەکانی محەمەد فەرامەرزی، پژمان فاتیح، وەفا ئازەربار و موحسین مەزڵوم لەسێدارەدران و ئەوەش توڕەیی و ناڕەزایەتی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانی لێکەوتەوە.
لە چوارچێوەی ئەو ناڕەزایەتیانەدا ئەمڕۆ لە شارەکانی وەک سنە، دێوڵان، کامیاران، سەقز، مەریوان، بانە، روانسەر، دیواندەڕە، بۆکان و مەهاباد مانگرتن بەرێوەچوو و دوکانداران دووکانەکانیان نەکردەوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ لە شارەکانی دێوڵا، کامیاران، بۆکان و مەهاباد هاوڵاتیان و چۆلاکوانان بە شێوەی بەرچاو بەشدارییان لە پرسەی ئەو چوار چالاوانە لەسێدارەدراوەدا کرد و هاوخەمی خۆیان بە بنەماڵەکانیان گەیاند.
لەو چوارچێوەدا لە دێوڵان پرسەی محەمەد فەرامەرزی، لە کامیاران پرسەی پژمان فاتح، لە بۆکان پرسەی وەفا ئازەربار و لە مەهابادیش پرسەی موحسین مەزڵوم بەڕێوەچوو.
هـ . ب