لە چەمچەماڵ پرسە بۆ شەهید بۆتان داڵاهۆ بەڕێوەچوو
بۆ گەریلای هەپەگە بۆتان داڵاهۆ کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهیدبوو، لە ناوچەی چەمچەماڵ لە سلێمانی خێمەی سەرەخۆشی دانرا.
بۆ گەریلای هەپەگە بۆتان داڵاهۆ کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهیدبوو، لە ناوچەی چەمچەماڵ لە سلێمانی خێمەی سەرەخۆشی دانرا.
بۆ گەریلای هەپەگە، محەمەد خالد (بۆتان داڵاهۆ) کە لەگەڵ گەریلا ڕەزوان شەنگالی (شەڕزان هەرەکۆل) لە ٢٥ ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون، بە بەشداری بنەماڵەی شەهیدان و هاوڵاتیان لە بانی مەقانی سەر بە ناوچەی چەمچەماڵی سلێمانی مەراسیمی سەرەخۆشی بەڕێوەچوو.
بنەماڵەی شەهید سەرەخۆشیان قبووڵ کرد. بنەماڵەی شەهید سەربەرزیی خۆیان دەربڕی بۆ تێکۆشانی ڕۆڵەکەیان دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک.