لە چەولیگ 5 کەس دەستگیرکران
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە چەولیگ ١٨ کەس دەستبەسەر کران. لەم ١٨ کەسە ٥ کەسیان زیندانی کراون کە هاوسەرۆکی هەدەپ ی بونگلان، عوبەید ئۆزەریش لەناویاندایە.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە چەولیگ ١٨ کەس دەستبەسەر کران. لەم ١٨ کەسە ٥ کەسیان زیندانی کراون کە هاوسەرۆکی هەدەپ ی بونگلان، عوبەید ئۆزەریش لەناویاندایە.
لە ناوەندی چەولیگ و شارۆچکەکانی دارا هێنێ، کانیرێش و بۆنگلانێ، لە ڕۆژانی ٦-٧ی تشرینی دووەمدا ١٨ کەس لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستبەسەر کران. ١١ کەسیان دوای لێپرسینەوەکانیان لە بنکەی پۆلیس ئازاد کران، هاوسەرۆکی چەولیگی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) عوبەید ئۆزەر، مەزڵوم سەرینیەل، عەبدوڕەحمان ساڤ، شەفیقا دۆغان و عەلادین نارنچ ڕەوانەی دادگای چەولیگ کران.
٧ کەس بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخراو" و "کۆکردنەوەی پارە بۆ ڕێکخستن" گیراون، دوای وەرگرتنی لێپرسینەکانیان لە داواکاری گشتی، بە داوای دەستگیرکردن ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی سوڵح کران. هاوسەرۆکی هەدەپ لە بۆنگلان ئۆزەر، سەرینیەل، ساڤ، دۆغان و نارینچ لەلایەن دادگاوە بە هەمان تۆمەت زیندانیکران و ٢ کەسیان بە مەرجی کۆنترۆڵکردنی دادوەری ئازادکران.