لە دێرسیم بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە یادی پێشەنگەکانی پەکەکە کرا

لەدێرسیم بۆ یادی کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە لە ١٧ی ئایار بە مەراسیمێکی گەورە یادیان دەکرێتەوە، بانگەوازی بەشداربوون کرا.

پاش ڕاگەیاندنی شەهیدبوونی قەیتان و ئاڵتون، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و جیهان ڕێوڕەسمی یادکردنەوە بەڕێوە چوو. بەو بۆنەوە ١٧ی ئایار لە شاری دێرسیم مەراسیمێکی یادکردنەوەی گەورەی جەماوەری بەڕێوەدەچێت.

مەراسیمەکە لە دێرسیم کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی سەید ڕەزا بەڕێوەدەچێت. هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دێموکراتیکەکان (دەبەپە)، سەلڤی گونگەرموش بانگەوازی بەشداربوونی ئاراستەی جەماوەر کرد.

هەروەها محەمەد زرگ، سیاسەتمەداری دەبەپە ڕایگەیاند، قەیتان و ئاڵتون هێمای تێکۆشانی بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتین و داوای بەشداربوونی لە یادەکەدا کرد.