لە دوو رۆژی رابردوودا بە دەیان کەس لە باکوری کوردستان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە

لە ناحیەی نیزیپی سەر بە دیلۆکی باکوری کوردستان، تراکتۆرێک کە کرێکارانی فستقی هەڵگرتبوو، وەرگەڕا. لە ڕووداوەکەدا ٢ کرێکار گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون. لە دوو رۆژی رابردوودا، بە دەیان کەس لە باکوری کوردستان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.

ڕووداوەکە بەرەبەیانی ئەمرۆ لە گوندی زرگیلی سەر بە ناوچەی نزیپی سەر بە دیلۆک ڕوویداوە.. لە ڕووداوەکەدا عارف کوچوک (٣٠ ساڵ) و کەسێکی نەناسراو گیانیان لە دەست داوە. ئه‌حمه‌د كوچوك (٧٦ ساڵ) و عه‌لی كوچوك (٤٢ساڵ) و ٥ كه‌س كه‌ تا ئێستا ناسنامه‌یان دیاری نه‌كراوه‌، برینداربوون. ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کۆی ٧ بریندارەکە ٢ کەسیان باری تەندروستیان سەختە.

لەلایەکی دیکەوە شەوی ڕابردوو لە ڕێگای خێرای ڕوحا و بەرەچوک لە ئەنجامی پێکدادانی دوو بارهەڵگر ٣ کەس بریندار بوون.

رۆژی ٢٠ی ئاب، لەسەر رێگای دیلۆك- نیزیپ، پاسێك و ئۆتۆمبێڵێکی ئاگركوژێنەوە و ئەمبوڵانس و ئۆتۆمبێلێكی پەخشی راستەوخۆ پێكیاندادا و لە ئەنجامی رووداوەكەدا ١٦ كەس گیانیان لەدەستدا.

هەر لەو رۆژەدا لە دێریك سەر بە قەزای مێردین. بەهۆی وەرگەڕانی تڕێلەیەک ٢٠ كەس گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق