لە فەرماندەیی لیوای شرنەخ تەقینەوەیەک روویدا
لە فەرماندەیی لیوای شڕنەخی جەندرمەی کۆماندۆی چاکرسوگوت لە شرنەخ ٣ تەقینەوە روویدا. بە هۆی ئەو ئاگرەی لە ئەنجامی تەقینەوەکەوە روویدا سەربازانی تورک برینداربوون.
لە فەرماندەیی لیوای شڕنەخی جەندرمەی کۆماندۆی چاکرسوگوت لە شرنەخ ٣ تەقینەوە روویدا. بە هۆی ئەو ئاگرەی لە ئەنجامی تەقینەوەکەوە روویدا سەربازانی تورک برینداربوون.
لەفەرماندەیی لیوای جەندرمەی کۆماندۆی چاکرسۆگوتی شڕنەخ ٣ تەقینەوەی گەورەی یەک لە دوای یەک روویاندا. دوای تەقینەوەکە دووکەڵ لە لیواکەوە بەرزبووەوە. نەزانراوە کە ئەو تەقینەوەیە بە چ هۆکارێک روویداوە.
دوای تەقینەوەکە ئاگر لە دارستانی ناو فەرماندەییەکە کەوتەوە، ئۆتۆمبێلی تۆما و ٢٢ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە بەرەو شوێنی رووداوەکە چوون و هەوڵیاندا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. زانرا کە لە ئاگرکەوتنەوەکەدا دوو سەربازی تورک برینداربوون.
والی شرنەخ عوسمان بیلگین بانگەشەی ئەوەی کرد کە کەمتەرخەمی کادرەکان لە کاتی پشکنیندا بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە جبەخانە و بەهۆیەوە تەقینەوە روویداوە. بە هۆی تەقینەوەکەش ئاگرکەوتووەتەوە.
هـ . ب