لە گەرمیان پرسە بۆ شۆڕش گەرمیانی گەریلای هەپەگە دانرا

ئەمڕۆ، پرسەی شەهید شۆڕش گەرمیانی، گەریلای ئازادی كوردستان بەڕێوەچوو و خانەوادەكەشی ڕایدەگەیەنن، ڕۆڵەکەیان لەپێناو ئازادی كوردستاندا شەهید بووە و شانازی پێوە دەكەین.

دوای ئەوەی ناوەندی ڕاگەیاندی هەپەگە ئەمڕۆ ناسنامەی پێنج شەهیدی ڕاگەیاند، هەر ئەمڕۆ لەشارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، پرسەی شەهید محەمەد كەریم ناسراوبە (شۆڕش گەرمیانی) کە یەکێک لەو شەهیدانەبوو بەڕێوەچوو.

سەلام كەریم، برای شەهید شۆڕش بۆ ڕۆژنیوز وتی: براكەم لەساڵی ٢٠١٤دا لەپێناو خاك و ئازادی كوردستاندا، بەشداری ڕیزەكانی گەریلابوو، ئێمە وەكو خانەوادەكەی شانازی پێوە دەكەین كە لەو پێناوەدا شەهید بووە.

برای ئەو شەهیدە داواشیكرد، گەلانی هەر چوارپارچەی كوردستان، یەكبگرن و یەك دەنگبن، تا ئازادی تەواوی گەلی كورد و كوردستان بەدیدێت.

بڕیارە، سبەینێ سێ شەممە، كاتژمێر یەكی دوای نیوەڕۆ، لەبەردەم ماڵی شەهید، شارۆچكەی كەلار، مەراسیمێكی شایستە بۆ ڕێزلێنان لە شەهید شۆڕش گەرمیانی، بەڕێوەبچێت.

ئەندامی كۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەكەكە لە باشوور، وەهاب ئەحمەد، بۆ ڕۆژنیوز وتی:  لەبەرامبەر شەهید شۆڕش و تەواوی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریدا سەردادەنەوێن و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكار و بنەماڵەكەی دەكەین، شەهید شۆڕش لەگەرمیانەوە ڕووەو ئازادی كوردستان هەنگاوی نا، مێژوویەكی پرشنگداری بۆ گەلەكەمان نووسییەوە.

شەهید محەمەد كەریم، ناسراو بە شۆڕش گەرمیانی، لە ساڵی ٢٠١٤دا، بەشداری ریزەكانی گەریلا بووە و دواجار لەبەرخودانێكی بێوێنەدا، لەساڵی ٢٠٢١، لەدژی هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك، لە هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا، لەگەڵ  چوار هاوڕێی دیكەیدا دەگات شەهید دەبێت.
ف.ق