لە گۆڕستانێکی ئامەد چەندین تێستی خوێن دۆزرانەوە

لە گۆڕستانی یەنیکۆی باخلاری ئامەد لە بەشی (بێکەسەکان)، ژمارەیەک تێستی خوێن کە لەژێر خاکدا بوون، دۆزرانەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی رۆژنیوز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گۆڕستانی بێکەسانی یەنیکۆی باغلاری ئامەد، تێستی خوێن دۆزراونەتەوە کە لە ژێر زەوی شاردرابوونەوە.

بەپێی زانیاریەکان لە سەر تێستەکان ژمارەیەک ناو بە تایبەتی ناوی عەلی دەمیر نووسراوە.

ئەو خانەوادانەی کە سەردانی گۆڕستانەکانیان کرد، رایانگەیاند کە پێدەچێت خوینی ژمارەیەک گەریلای هەپەگە بن کە بۆ دۆزینەوەی خانەوادەکانیان، تێستی خوێن لە ئەندامانی خێزانەکانیان وەرگیرابوو.

ف.ق