لە گوندێکی شەنگاڵ گۆڕێکی بە کۆمەلی هەڵدەدرێتەوە
گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە گوندی هەمەدان کە دەکەویتە رۆژهەڵاتی شنگال هەڵدەدرێتەوە، کە روفاتی دەیان کەسی تێدا کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە کوژراون کراون.
گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە گوندی هەمەدان کە دەکەویتە رۆژهەڵاتی شنگال هەڵدەدرێتەوە، کە روفاتی دەیان کەسی تێدا کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە کوژراون کراون.
تیمی نیشتمانی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراق سەر بە حكومەتی ناوەندی عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ پزیشكی دادی بەغدا ئەمڕۆ شەممە ٤ـی ئاداری ٢٠٢٣ دەستیان کرد بە پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵی قوربانیانی ئێزیدییان لە ڕۆرهەڵاتی شنگال.
هەروەها بەپی ووتەی بەرپرسانی ئەو پرۆسەیە پێشبینیدەکرێت زیاتر لە ٣٠ روفاتی هاوڵاتیانی ئێزیدی لەو گۆڕە بەکۆمەڵەدا بێت، كە هەموویان خەڵكی گوندی هەمەدانی رۆژەهەڵاتی شەنگالن
بەپێی ئامارە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ژمارەی كوژراوانی ئێزیدی بەدەستی داعش بە پێنج هەزار كەس دەخەمڵێنرێت و تائێستاش زیاتر لە ١٦٠ روفات دوای ناسینەوە رادەستی كەسوكاریان كراونەتەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە لە شنگال زیاتر لە ٨٠ گۆڕی بە كۆمەڵ و دەیان گۆڕی یەک کەسی دۆزراونەتەوە، که مێژووهکانیان بۆ سهردهمی دهسهڵاتدارێتی داعش دهگهڕێتەوە.
هـ . ب