لە هەرێمەکانی سنووری جولەمێرگ قەدەغەی "ئاسایشی تایبەت"

چەند هەرێمێکی سەرسنوور لەسەر هێڵی سنووری هەرێمی کوردستان و جولەمێرگ، بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ وەک "هەرێمی ئاسایشی تایبەت" ڕاگەیاندران.

پارێزگاری جولەمێرگ بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ گۆڕەپانە کوێستانییەکانی بەلقیس و چیاڕەشک و کوشتیان لەسەر سنووری هەرێمی کوردستان و جولەمێرگ وەک "هەرێمی ئاسایشی تایبەت" ڕاگەیاندران. لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانییەوە بە زرێپۆش و هەلیکۆپتەر، سەرباز ڕەوانەی ئەم هەرێمانە کران.