فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگاڵ (یەبەشە) ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشی دوێنێ شەوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی سنونێ شنگاڵ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
فەرماندەیی یەبەشە ڕایگەیاند، دوو شەڕڤانانیان بەناوەکانی بەرخۆدان شنگاڵی و ئارگەش فەقیر لە هێرشەکەی شەوی ڕابردوو شەهید بوون.
ڕاگەیاندراوەکەی یەبەشە بەمشێوەیە:
"لە ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی شنگاڵ دوێنێ شەو نزیکەی کاتژمێر ٢٣:٠٠، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی شەڕڤانانمان، دوو شەڕڤانانمان بەناوەکانی بەرخۆدانی شنگاڵی و ئارگەش فەقیر شەهید بوون و یەکێک لە هەڤاڵانمان بریندار بوو، سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هەڤاڵانی شەهیدمان دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ هەڤاڵە بریندارەکەمان دەخوازین.
دەوڵەتی تورک لە ڕۆژی پیرۆزی ئێمەدا ئەم هێرشەی ئەنجامداوە. بێ گومان ئەم هێرشە دوژمنی دەوڵەتی قڕکەری تورک دژ بە ڕزگارکردنی شنگاڵە. ئەوان قەد ئازادکردنی شەنگالیان قبوڵ نەکردووە و هەموو هەوڵێک دەدەن هەتا ڕزگاری گەلەکەمان لەناو ببەن. گەلەکەمان ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی شنگاڵی بە ئاهەنگێک پیرۆز کرد و بە جۆش و خرۆشێکی زۆر خاونداری لەم ڕۆژە کرد. لە هەمان کاتدا ئەمڕۆ گەلەکەمان یادی شەهیدانی ئەم خاکەی کردەوە. لە ڕۆژێکی وەهادا هێرشێکی دڕندانەیان ئەنجامدا. ئەمەش بە ڕوونی ئەوە دەسەلمێنێ کە دەوڵەتی تورکی فاشیست چاوی بە ڕزگارکردنی شنگاڵدا هەڵنایە. بۆیە بەم هێرشانە دەیەوێت شمشێر لە ئێسکمان دەوەشێنێ و دەیەوێت ڕێبازی داعش وەک میراتێک بمێنێتەوە. بۆیە دەیەوێت ڕۆژانی شادیمان لێ ڕەش بکات و ڕۆژانی ڕەشمان بەسەردا بسەپێنێت.
بەهۆی هاوکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە لەگەڵ داعش ئەم ڕاستییانە ئەمڕۆش نەگۆڕاوە کە بەم هێرشانە دەیەوێت تۆڵە لە بەرخۆدانی شنگاڵ بکاتەوە هەتا کردەوەکانی داعش وەک میراتێک بمێنێتەوە. بۆیە دەیەوێت لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا شادی گەلەکەمان تێک بدات.
هەڤاڵانمان بەرخۆدان شنگاڵی و ئارگەش فەقیر لە کاتی سەردانکردنی بنەماڵەکانیان لە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیدا کرانە ئامانج. هەردوو هەڤاڵمان لە تەمەنی گەنجیدا بوونە تێکۆشەری بەهێز، بەتوانا و گەورە. لە ڕیزەکانی یەبەشەدا ڕۆڵێکی گەورەیان هەبوو. بە فیداکاری، هەڤاڵیەتی و دڵسۆزییان بە شۆڕش، بوونە نموونە بۆ هەموو هەڤاڵەکانیان. لەبەر ئەوە هەر دوو هەڤاڵمان، هەڤاڵی چەکۆ، ئاگرین، پیران و دیندار و چیا بوون. بۆیە توڕەییان پەیوەندی بەم ڕاستییەوە هەیە. هەردوو هەڤاڵمان لە عەشیرەتی فەقیرن کە لە تێکۆشانی ئێمەدا خاون زۆر شەهیدی هێژا وەک دیژوار، چیا، و سەرحەد و سەرهەڵدان.
هەڤاڵ بەرخۆدان لە بنەماڵەیەکی بەڕێزمانە وگرێدراوی خاک و ئایینەکەیە. لە ساڵی ٢٠١٧ بەشداری ڕیزەکانی یەبەشە بووە و گەلێک ئەرک و بەرپرسیارێتی گەورەی لە ئەستۆ گرتووە. خاون دڵێکی بوێرانە بوو، تووڕە و قینی بەرامبەر دوژمن زۆر بوو. لەبەر ئەوە هەڤاڵ بەرخۆدان ناوی شەهیدی گەورەمان هەڤاڵ بەرخۆدان توڵهڵدان کە یەکەم فەرماندەی یەبەشە بوو بۆ خۆی هەڵگرتبوو، تایبەتمەندییەکانی تۆڵەسەندنەوە و بەرخۆدانی لە ئەوەوە وەرگرتبوو.
هەڤاڵمان ئارگەش یەکێکە لەو بنەماڵەکانەمان کە خاوەنی زۆر شەهیدی هێژان. لە ساڵی ٢٠١٦ بەشداری ڕیزەکانی یەبەشە بووە. گەنجێکی ئەم خاکە زۆر بە جۆش و خرۆشە بوو. لە ئاستی سەربازیدا زۆر شارەزا بوو و بە خۆشحاڵیەوە ئەرکەکانی ئەنجامدەدا و وەک هەمیشە دڵداری ئازادی بوو.
وەک دەبینین دوژمنی ئەم خاکە دەیەوێت بەو هێرشانە گەلەکەمان چاو ترسێن بکات، گەل لە تێکۆشانی ئازادی دوور بخاتەوە و هەست بە کاریگەریی ستەمی دەسەڵاتداری خۆی لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە نیشان بدات. لە لایەکی ترەوە نائارامی دروست دەکات بۆ ئەوەی بەم هێرشانە گەڕانەوەی گەلەکەمان بۆ شنگاڵ ڕابگرن. دیسان لە سەردەمی هەڵبژاردندا دەیانەوێت نائارامی و ئاژاوەگێڕی دروست بکەن. هەتا بە گوێرەی خۆیان پلان بۆ داگیرکاری دابڕێژن. بێگومان ئەمە خواست و پلانی ئەم دوژمنەیە. بۆیە چاوەڕوانیمان لە میللەتەکەمان ئەوەیە کە بەرامبەر هێرشەکانی دوژمن بوەستنەوە وبە هەڵوێستیان، توڕەیی و ڕق و کینەیان بەرامبەر دوژمن نیشان بدەن. ئێمە دەرفەتی ئەوەمان نییە کە بە تەنیا ئەم کارە بکەین. بۆیە تەنها بە یەکگرتنی گەلەکەمان دەتوانین ئەم هێرشە دڕندانە ڕابگرین. چونکە هێزی گەل لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە. ئێمە ئەم ڕاستییەمان لە ڕزگارکردنی شنگاڵدا بینی، کە بە بەشداری گەلەکەمان لە شەڕی بەرخۆداندا، چۆن پلانەکانی دوژمنی ئایینی ئێزیدییەکانی پووچەڵ بووەوە.
لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی تر بانگەوازی دەکەین کە ڕێگای بەرخۆدان و ئارگەشەکان بەڕێوە دەبەین، لە هەموو کاتێک زیاتر خواستی ئازادیمان پەرە پێدەدەین. هەروەها ئێمە لە حزووری شەهیدانمان بەڵێن دەدەین کە شنگاڵی ڕزگارکراو هەمیشە بە ڕزگاری دەمێنێتەوە. ئێمە ڕێگە نادەین ئاڵای شەرمەزاری لەسەر ئەم خاکەدا هەڵبکەن و سێبەری داگیرکەران لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە ناهێڵین و تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە. جارێکی تر سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید ئارگەش و شەهید بەرخۆدان دەکەین.
ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیە؛
بەرخۆدان شنگاڵی
جاهید دەروێش ئەلیاس
ناوی دایک: بەسێ
ناوی باوک: دەروێش ئەلیاس
لەدایکبووی: ٢٠٠٠ - تلێزێر
بەشداربوون: ٢٠١٧ – شنگاڵ
شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: ٢٠٢٣/١١/١٣سنونێ
ئارگەش فەقیر
سەعد خەلیل قاسم چوکۆ
ناوی دایک: کامۆ
ناوی باوک: خەلیل قاسم
لەدایکبووی: ٢٠٠٠ - تلێزێر
بەشداربوون: ٢٠١٦ – شنگاڵ
شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: ٢٠٢٣/١١/١٣ سنونێ