لە هەورامان کۆڵبەرێکی کورد بە سەختی برینداربوو

لە بەرزاییەکانی دەڤەری هەورامان کۆڵبەرێکی کورد کەوتەخوارەوە و بە سەختی بریندار بوو.

میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاند کۆڵبەرێکی کورد لە بەرزایەکی دەڤەری هەورامان کەتۆتەخوارە و بەسەختی برینداربووە. دواتر بریندارەکە گەیاندراوەتە نەخۆشخانە.

بەپێی میدیاکانی ڕۆژهەڵات کۆڵبەرەکە ناوی بەهمەن دوپلورەییە و خەڵکی مەریوانە.