لە جۆلەمێرگ بە دەیان کەس دەستگیرکران

لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا لە جۆلەمێرگ بە دەیان کەس لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەرماڵاندا دەستگیرکران.

ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردن لەو شارانەی کە پارتی چەپی سەوز لە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاردا دەنگی زۆری تێدا بەدەستهێناوە، بێ پسانەوە بەردەوامن پارتی چەپی سەوز لە هەڵبژاردندا لە جۆلەمێرگ ٣ پەرلەمانتاری بەدەستهێنا. ئەمرۆ سەرلەبەیانی لە جۆلەمێرگ لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەرماڵاندا لانیکەم ٣٠ کەس دەستگیرکران، کە تۆمەتی "پرۆپاگەندەی رێکخراو" و "ئەندامێتی لە رێکخراو"یان ئاراستە کراوە و ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی ناوچە و ناوەند راگیراون.

ناوی هەندێک لەو کەسانەی دەستگیرکراون بەم جۆرەیە: "عومەر چیتاک، رۆژبین شاهینئۆغڵو، یوسف شاهینئۆغڵو، فەرهاد تورەگون، رەمزیە ئۆرگون، بەدران ئۆگمەن، بەدران ئۆزدەل، وەدات دۆغان، باریش کامەری، موسا ییگیت، نایف بەیتەر و بونیامین سەڤەن".

هـ . ب