لە کۆبوونەوەی گەل لە وان، بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە "ڕێپێوانی ئازادی"

لە کۆبوونەوەی گەل لە ناوچەکانی ئەبەخ و ئەلباکی وان، داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا و بانگەوازکرا بۆ بەشدارییەکی بەهێز لە "ڕێپێوانی ئازادی" کە ١٨ ی تشرینی دووەم لە گەملیک بەڕێوەدەچێت.

لە ناوچەکانی ئەبەخ و ئەلباکی وان کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەی ئەلباک، زۆر کەس ئامادەبوون، هاوسەرۆکی دەبەپەی وان، شەنگول پۆلات، گوتی: "ساڵانێکە گۆشەگیرییەکی سەخت لەسەر ئۆجالانە، ئەمەش ڕێگرە لەبەردەم ئاشتی. ئێستەش ئەم گۆشەگیرییە لە کەسێتی ئۆجالان لە تەواوی کوردستان بڵاوبۆتەوە. بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان و ئازادی هەموو زیندانیان، خەبات و چالاکی و ڕێپێوان ئەنجام دەدەین".

هاوسەرۆکی لقی وانی پشتیوانی و هاریکاری ئەو بنەماڵانەی رۆڵەکانیان لە لانکەی مرۆڤایەتیدا لەدەستداوە (مەبیا-دەر)، دووپاتی کردەوە، گۆشەگیری بە هەموو جێگەیەک بڵاوبۆتەوە، پێویستە هەمووان بەشێوەیەکی بەهێز بەشداربن لە "ڕێپێوانی ئازادی" لە ١٨ ی تشرینی دووەم.

هاوسەرۆکی لقی وانی کۆمەڵی پشتیوانی و ھاوکاری بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوان  (توهای-دەر)، چەتین ئویار، دووپاتی کردەوە: "تا بەڕێز ئۆجالان و چوار پارچەی کوردستان ئازاد نەبێت، نابێت کەس بە ئاسوودەیی لە ماڵی خۆی دابنیشێت، پێویستە هەموومان بۆ ئازادی تێبکۆشین"، بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکە کرد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

لە ناوچەی ئەبەخ، هاوسەرۆکی لقی (مەبیا-دەر) ئەنڤەر تاش، گوتی: "پێویستە هەمووان لەم وڵاتەدا خاوەندارێتی لە بەڕێز ئۆجالان و خاکەکەیان و ڕۆڵەکانیان و بەهاکانیان بکەن".

هاوسەرۆکی (توهای - دەر)، ئەدیبە بابور، بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکە، دووپاتی کردەوە، ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئەستۆی ئێمەیە.

هاوسەرۆکی دەبەپە لە وان، هارون ئۆکای، گوتی: "ئێمە تەنها داوای هەڵگرتنی گۆشەگیری ناکەین، بەڵکو ئازادی بەڕێز ئۆجالان دەخوازین. دەبێت لەسەر بناغەی پارادایمی بەڕێز ئۆجالان خەبات بکەین".