ڕۆژووی مردنی گه‌وره‌ی ١٤ی تهمووز، كه یه‌كێكه له خاڵه‌كانی وه‌رچه‌رخانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان، به به‌شداری كادرانی پێشه‌نگی په‌كه‌كه، كه‌مال پیر، محه‌مه‌د خەیری دورموش، عەلی چیچەک و عاکیف یەڵماز ده‌ستی پێكرد. دوای كوده‌تا فاشیسته‌كه‌ی ١٢ی ئه‌یلولی ساڵی ١٩٨٠، كه له ئه‌نجامیدا پێنج هه‌زار زیندانی سیاسی ڕاپێچی زیندانی ژماره ٥ی ئامه‌د كران. ئه‌و زیندانه‌ی بووه ناوه‌ندێكی كوشتن و تێیدا خراپترین شێوازی ئه‌شكه‌نجه‌دان له مێژوودا په‌یڕه‌و كرا.
ڕۆژووی مردن، كه له دژی ئه‌شكه‌نجه و بۆ خستنه جوڵه‌ی جه‌ماوه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كان، ده‌ستپێكرد. وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م، كه تێیدا بزوتنه‌وه‌ی ئازادی له مێژووی كوردستاندا، بوو به كۆمه‌ڵایه‌تی، جێگه‌ی خۆی له یاده‌وه‌ری خه‌ڵكدا گرته‌وه.
حه‌سه‌ن ئوچماز، شایه‌تحاڵی ئه‌و ڕۆژانه، باسی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كادرانی پێشه‌نگی په‌كه‌كه ده‌كات، كه له ڕۆژووی مردن‌دا گیانیان به‌ختكرد.
ئوچماز له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا به بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان ئاشنا ده‌بێت و له ناوچه‌ی سێوره‌گی سه‌ر به ڕحا به‌خێرایی خۆی له‌گه‌ڵ خه‌باتی شۆڕشگێڕی ده‌گونجێنێت. ئوچماز كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ناو ژیانێكی ڕێكخراودایه، له‌و كاته‌دا هاوڕێیه‌تی كه‌مال پیر، خەیری دورموش، عەلی چیچەک و عاکیف یەڵماز، مه‌زڵوم دۆغان و شۆڕشگێڕانی دیكه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان كردووه، وتی: له‌گه‌ڵ هه‌موو كادرانی پێشه‌نگ كار و خه‌باتی كردووه و له كوده‌تای ١٢ی ئه‌یلولدا ده‌ستگیر كراوه. له زیندانی ژماره ٥ی ئامه‌د ئه‌شكه‌نجه دراوه.
ئوچمار كه بۆ ماوه‌ی ١١ ساڵ زیندانی كراوه، وه‌ك باسی ده‌كات هیچ رۆژێك نه‌بووه كه ئه‌شكه‌نجه نه‌درێت، شایه‌تحاڵی به‌رخۆدانی گه‌وه‌ری ڕۆژووی مردنی ١٤ی ته‌مووزیش بووه.
ئۆچماز، له ماوه‌ی زیندانی بوونیدا به ده‌یان جار دورخراوه‌ته‌وه، مانی له خواردن و ڕۆژووی مردنی گرتووه و ئه‌شكه‌نجه دراوه، ئێستاش له‌گه‌ڵ چه‌ندین نه‌خۆشی له‌ململانێدایه.
ئوچماز جه‌ختیكرده‌وه، پێویسته ١٤ی تهمووز به باشی بناسرێت و لێی تێبگه‌ین، پێگه و گرنگی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان زۆر جیاوازه. جه‌ختیشیكرده‌وه، ١٤ی تهمووز له دژی سیاسه‌تی سڕینه‌وه و له‌ناوبردنی كورد له‌لایه‌ن دیكتاتۆری فاشیست له ژیندانی ئامه‌د، داستانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و شكۆمهندییهکی پاک و بێ خەوشە".
ژ. ن