لە خەلات چەندین کۆشک و ڤێلا دروستکراوە
لە ناوچەی خەلاتی بەدلیس سەرەڕایی دروستکردنی کۆشکێک بۆ سەرۆککۆوماری تورک ئەردۆغان، ١١ ڤیلاش دروستکراوەن.
لە ناوچەی خەلاتی بەدلیس سەرەڕایی دروستکردنی کۆشکێک بۆ سەرۆککۆوماری تورک ئەردۆغان، ١١ ڤیلاش دروستکراوەن.
دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە کەناراوەکانی دەریاچەی وانی گۆڕیوە بۆ گۆڕەپانی پارەخۆری، دیمۆگرافیایی هەرێمەکە دەگۆڕێت و سیاسەتی بەتورککردن جێبەجێدەکات.
لەم چوارچێوەیەدا لەو هەرێمەدا دروستکردنی ١١ ڤیلا بە بڕی ٢٠٠ملیۆن لیرەی تورکی، بۆ دەسەڵاتدارانی ئاکەپە، کە لەساڵی ٢٠٢٢دا دەستیپێکردبوو، بە کۆتایهات و دروستکراوە.
گرێبەستی ڤیلاکان لە لایەن حەسەن گورسۆی نزیک لە ئەردۆغانەوە کراوە و دەستی بەسەر زەوی و زاری خەڵکی ناوچەکەدا گرتووە.
پێشتریش کۆمپانیا تورکیەکان لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٢بۆ ٢٠٢٤دا دەستی بەسەر زەوی و زاری گەلی ئەو ناوچەیداگرتوە و چەندین بینایی نیشتەجێبوونی دروستکردوە و هەزارا تورکی ئەحیساکایی تێدا نێشتەجێکراوە.