لە کەرکوک ١٠ چەتەی داواکراوی داعش دەستگیرکران

دەزگاى هەواڵگرى عێراق بڵاوى کردەوە، دەرنگانی شەوی رابردوو لە کەرکووک ١٠ چەتەی داعشیان دەسگیرکردووە، کە لەلێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا دانیان بەوەدا ناوە لە ناوخۆ و دەرەوەی پارێزگاکە چەندین کردەوەی تیرۆریستیان ئەنجامداوە.

دەزگاى هەواڵگرى عێراق لەبارەى دەستگیر کردنى ١٠ چەتەى داعش لە شارى کەرکوک ڕاگەیەندراوێکى بلاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەرنگانی شەوی رابردوو لە کەرکوک ١٠ چەتەی داواکراوی داعشیان دەستگیرکردووە، کە بەپێى ماددەی ٤ لە یاسای تیرۆر داواکراوبوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ١٠ چەتەیە لەکاتى لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانیان بەوەدا ناوە، کە چەندین کردەوەی تیرۆریستییان لە ناوخۆ و دەرەوەی پارێزگاکە ئەنجامداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو ١٠ چەتەیەى داعشە لەپاش دەستگیر کردن و لێکۆڵینەوەى سەرەتاى لەگەڵیان ڕادەستى دەسەڵاتى دادوەرى کراون.

هـ . ب